ڕەزایی: پەرە پێ دانی پەیوەندیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی شانگھای پێویستە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i400803-ڕەزایی_پەرە_پێ_دانی_پەیوەندیی_ئێران_لەگەڵ_وڵاتانی_ئەندامی_شانگھای_پێویستە
یاریدەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ بەشی ئابووری جەختی کرد لە سەر پەیوەندیی دوو لایەنەی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی شانگھای.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 19, 2021 03:35 Asia/Tehran
  • ڕەزایی: پەرە پێ دانی پەیوەندیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی شانگھای پێویستە

یاریدەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ بەشی ئابووری جەختی کرد لە سەر پەیوەندیی دوو لایەنەی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی شانگھای.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئیسنا، «موحسین ڕەزایی» یاریدەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ بەشی ئابووری ڕۆژی شەممە لە توویتێکدا نووسی: ئەندامەتیی ھەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوەی شانگھای ھەلێکی لەبارە بۆ ئەوەی ھەنگاوێکی کاراو گرینگ لە بواری گۆڕینەوەی وڵات بە ڕێڕەوێکی ئابووری لە نێوان ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا و باشورو باکووری ئوراسیا ھەڵگیرێت و سیاسەتی دەرەوەی وڵات لە سەر یبنەمای ھاوسەنگی پێک بێت.

یاریدەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ بەشی ئابووری وتیشی:پەرە پێ دانی پەیوەندیی دوو لایەنە لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی ئەم ڕێکخراوەیەش پێویستە.

ڕێکخراوەی ھاوکاریی شانگھای ڕێکخراوێکی تێونەتەوەییە دەوڵەتییە کە ژوئەنی ٢٠٠١ لە شانگھایی چین لە لایەن کازاخستان، چین، قڕقیزستان، ڕووسیا، تاجیکستان و ئوزبەکستانەوە دامەزراو لە ژوئەنی ٢٠١٧ ھیندو پاکستانیش بەم ڕێکخراوەیەوە پەیوەست بوون.