شانۆی دەستەڵاتی ھێزی دەریایی سپای پاسداران بە سەرسەری ئەمریکییەکانەوە لە کەنداوی فارس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i401387-شانۆی_دەستەڵاتی_ھێزی_دەریایی_سپای_پاسداران_بە_سەرسەری_ئەمریکییەکانەوە_لە_کەنداوی_فارس
ھاوکات لەگەڵ ڕۆژی ڕێزنان لە ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ھێندێک وێنە لە بارەی زاڵیەتی و چاودێریی تۆکمەوتەواوی ھێزە دەستەڵاتدارەکانی ئێران بە سەر ھێزەکانی ئەمریکی لە کەنداوی فارس، بڵاو بووەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 07, 2021 12:57 Asia/Tehran
  • شانۆی دەستەڵاتی ھێزی دەریایی سپای پاسداران بە سەرسەری ئەمریکییەکانەوە لە کەنداوی فارس

ھاوکات لەگەڵ ڕۆژی ڕێزنان لە ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ھێندێک وێنە لە بارەی زاڵیەتی و چاودێریی تۆکمەوتەواوی ھێزە دەستەڵاتدارەکانی ئێران بە سەر ھێزەکانی ئەمریکی لە کەنداوی فارس، بڵاو بووەوە.

ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە بڵاو کردنەوەی ھێندێک وێنە، ھێزو دەستەڵاتی چاودێری کردنی خۆی بە سەر ھێزەکانی ئەمریکی و بیانی لە کەنداوی فارس پیشان دا.

ئەم وێنە تایبەتییانەی سپای پاسداران ئەوە دەر دەخەن کە چلۆن ئاوگەڕە توندئاژۆکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی تەواو زاڵن بە سەر ھاتوچۆی ئاوگەڕو پاپۆڕە جەنگییەکانی بیانی لە ئاوەکانی دەریای عومان و کەنداوی فارس دا.

١٦ی ڕەزبەر ڕۆژی ھێزی دەریایی سپای پاسداران وەبیرھێنەرەوەی بوێریی شەھید«مەھدەوی»و ھاوڕێکانیەتی کە لە ساڵی ١٣٦٦ لە پێکدادانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ تیرۆریستانی ئەمریکیی دەست درێژکار، ئەو پەڕی ھێزمەندی و ورەی بەرزی خۆڕاگری و سەربەرزیی گەلی ئێران و ڕۆڵە بەجەربەزەکانی ھێزی دەریایی سپای پاسدارانیان پیشان دا.