ھاوێژرانی سەرکەوتووانەی موشەکەکانی «جەوشەن» و «خاتەم» لە مەشقی بەرگریکارانی ئاسمانی ویلایەتی ١٤٠٠
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i401568-ھاوێژرانی_سەرکەوتووانەی_موشەکەکانی_جەوشەن_و_خاتەم_لە_مەشقی_بەرگریکارانی_ئاسمانی_ویلایەتی_١٤٠٠
فەرماندەری بنکەی ھاوبەشی بەرگریی ئاسمانیی ئێران وتی: سیستێمەکانی بەرگریی ئاسمانیی «جەوشەن» و «خاتەم»ی ھێزی بەرەڤانیی ئاسمانیی بەرگریکارانی ئاسمانی ویلایەتی ١٤٠٠ بە سەرکەوتوویی ئامانجەکانیان پێکاو سەرنخونیان کردن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 13, 2021 14:56 Asia/Tehran
  • ھاوێژرانی سەرکەوتووانەی موشەکەکانی «جەوشەن» و «خاتەم» لە مەشقی بەرگریکارانی ئاسمانی ویلایەتی ١٤٠٠

فەرماندەری بنکەی ھاوبەشی بەرگریی ئاسمانیی ئێران وتی: سیستێمەکانی بەرگریی ئاسمانیی «جەوشەن» و «خاتەم»ی ھێزی بەرەڤانیی ئاسمانیی بەرگریکارانی ئاسمانی ویلایەتی ١٤٠٠ بە سەرکەوتوویی ئامانجەکانیان پێکاو سەرنخونیان کردن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، «سەرتیپ قارد ڕەحیم زادە» فەرماندەری بنکەی ھاوبەشی بەرگریی ئاسمانیی ئێران وتی: لە درێژەی قۆناغی سەرەکیی مەشقی ھاوبەشی بەرەڤانیی ئاسمانیی بەرگریکارانی ئاسمانی ویلایەتی ١٤٠٠ سیستێمەکانی بەرگریی ئاسمانیی خۆماڵیی «جەوشەن» و «خاتەم»ی ھێزی بەرەڤانیی ئاسمانیی ئەرتەش ئامانجەکانی دوژمنی گریمانەیییان کە بە نیازی کنەکردنە نێو ناوچەی مەشقەکە بوون لە بەرزاییەکی کەم دا لەنێو برد.

فەرماندەری بنکەی ھاوبەشی بەرگریی ئاسمانیی ئێرانبە دەبڕینی ئەمەی کە سیستێمەکانی «جەوشەن» و «خاتەم» بۆ یەکەمجار لەم مەشقەدا تاقی دەکرانەوە، وتیشی: سیستێمی موشەکیی «جەوشەن» نمونەی پەرە پێ دراوی سیستێمی بەرەڤانیی «١٥ی جۆزەران»ـە کە لە ڕاداری «پەسیو» کەڵک وەردەگرێت و لەم مەشقەدا بۆ یەکەمجار بە سەرکەوتوویی تاقی کرایەوەو ئامانجە دیاری کراوەکانی لەنێو برد.