فەرماندەری ھێزی ئینتیزامیی ئێران: سنوورنشینەکان پارێزەری سنوورو پاڵپشتی سنووروانەکانن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i401596-فەرماندەری_ھێزی_ئینتیزامیی_ئێران_سنوورنشینەکان_پارێزەری_سنوورو_پاڵپشتی_سنووروانەکانن
فەرماندەری ھێزی ئینتیزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: سنوورنشینەکان ھەم پارێزەری سنوورەکانن و ھەم پاڵپشتی سنووروانان و پەیوەندییەکی زۆر باش ھەیە لە نێوان سنووروانانی ھێزی ئینتیزامی و سنوورنشینەکاندا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 14, 2021 11:46 Asia/Tehran
  • فەرماندەری ھێزی ئینتیزامیی ئێران: سنوورنشینەکان پارێزەری سنوورو پاڵپشتی سنووروانەکانن

فەرماندەری ھێزی ئینتیزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: سنوورنشینەکان ھەم پارێزەری سنوورەکانن و ھەم پاڵپشتی سنووروانان و پەیوەندییەکی زۆر باش ھەیە لە نێوان سنووروانانی ھێزی ئینتیزامی و سنوورنشینەکاندا.

سەرداری سەرنیپ «حسەین ئەشتەری» فەرماندەری ھێزی ئینتیزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کۆبوونەوەی ڤیدۆکۆنفرانسی ئاسایشتی پاوەجێ بە بەشداریی سنووروانان وێڕای ڕێزنان لە یادو بیرەوەریی شەھیدانی سنوور و سنوورنشینە شەھیدەکان وتی: ئەگەر لە ئێستادا ئاسایشت لە ھەشت ھەزارو ٧٥٥ کیلومەتر سنووردا چەسپاوە لە بەر ھاوکاریی باشی سنوورنشینان و سنووروانانە.

سەردار ئەشتەری ھەروەھا وێڕای ڕێزگرتن لە حەوتەی وەحدەت وتیشی : ئەم وەحدەت و یەکگرتنە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ھێزمەندتر دەبێت و دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی یەکگرتن و وەحدەت ڕەنگی دایەوەو بەھێزتر کراو لە پاسەوانی کردن لە سنوورەکان لە ئێستادا دەبینین کە چلۆن خوێنی ئازیزانی سوننەو شێعە تێکەڵ بە یەکتر بووە.

فەرماندەری ھێزی ئینتیزامی وتیشی: سنووروانان و سنوورنشینەکان کاریگەریی زۆریان لە سەر دابین کردنی ئاسایشتی سنوورەکان ھەیە.

سەردار ئەشتەری ھەروەھا وتیشی: پەیوەندییەکی باش لە نێوان سنوورنشینەکان و بازگە سەرسنوورییەکان ھەیە، بە جۆرێک کە بازگەکانی سەر سنوور یارمەتییەکی باشی خەڵکی سەر سنوور دەدەن.

لە کۆتایی ڕێ و ڕەسمەکەدا ستایشی کۆمەڵێک لە سەرۆکانی ھۆزو خێڵە سنوورنشینەکانی ئێرانیش کرا.