خەتیب زادە: ھەڕەشەی دژی ئێران ھەتا ئێستا ھیچ ئەنجامێکی لێ نەکەوتووەتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i402182-خەتیب_زادە_ھەڕەشەی_دژی_ئێران_ھەتا_ئێستا_ھیچ_ئەنجامێکی_لێ_نەکەوتووەتەوە
«سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە توییتێکدا لە کاردانەوە بەرامبەر بە وتەکانی ئەم دواییەی «ئانتۆنی بلینکن» وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەمەڕ ڕەچاوکردنی بژاردەکانی دیکەش لە ھەمبەر ئێران نووسی: ھەڕەشەی دژی ئێران ھەتا ئێستا ھیچ ئەنجامێکی لێ نەکەوتووەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 03, 2021 08:46 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە: ھەڕەشەی دژی ئێران ھەتا ئێستا ھیچ ئەنجامێکی لێ نەکەوتووەتەوە

«سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە توییتێکدا لە کاردانەوە بەرامبەر بە وتەکانی ئەم دواییەی «ئانتۆنی بلینکن» وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەمەڕ ڕەچاوکردنی بژاردەکانی دیکەش لە ھەمبەر ئێران نووسی: ھەڕەشەی دژی ئێران ھەتا ئێستا ھیچ ئەنجامێکی لێ نەکەوتووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، خەتیب زادە وتیشی: «بژاردە» گریمانەییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بەرلەمەش لە ناوچەکەی ئێمەدا تاقی کراونەتەوە، شکست کارەساتبارەکانی بۆ ئەمریکاو ئەو ئابڕوچوونەی کە دەبێ کەسانی دیکە قەرەبووی کەنەوە، بۆ ھەمیشە بە بەرچاوەوەیە.

وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران جەختی لەوەش کردەوە کە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەکو ھۆکاری سەرەکیی ڕەوشتی ئێستای ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام دەبێ لەو ھەنگاوانەی پێشووی پەند وەربگرێت.