کانونی یه‌که‌م 06, 2021 07:31 Asia/Tehran
  • پارێزگاری کوردستان : هاوردە و هەناردەی سنووریی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرز دەبێتەوە

پارێزگاری کوردستان، ئاماژەی کردە پێکهێنانی کۆنسێرسیۆمێکی ئابووری بە بەشداری سێ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، کرماشان و کوردستان لە داهاتوویەکی نزیک دا و وتی: بە پێکهێنانی ئەو کۆنسێرسیۆمە سنوورییە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرز دەبێتەوە و دەتوانرێت بە شێوەیەکی باشتر پلانداڕشتنی بۆ بکرێت.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی کوشا لە دیداری سەرۆک و جێگرەکانی ڕێکخراوی پیشە، کانگا و بازرگانیی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند : پێم وابێت بۆ گەشەی پارێزگەی کوردستان لە توانا وپتانسێلی هەموو دڵسۆزان ئەبێ سوود وەرگرین تا هیچ دەرفەتێک لە کیس نەدەین.

زارعی کووشا لە درێژەی قسەکانیدا لە پێکهێنانی کۆنسێرسیۆمێکی ئابووری بە بەشداری سێ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، کرماشان و کوردستان لە داهاتوویەکی نزیک هەواڵیدا و گوتی: بە پێکهێنانی ئەو کۆنسێرسیۆمە ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرز دەبێتەوە و دەتوانرێت بە شێوەیەکی باشتر بەرنامەڕێزی بۆ بکرێت.

پارێزگاری کوردستان لە کۆتاییدا هیوای خواست بە کۆتایی هاتنی پڕۆژەگەلێک کە خەریکە بەڕێوە دەچن، لە دوو ساڵی داهاتوودا جێگە و  پێگەی کوردستان لە بواری بێکاری بگۆڕدرێت.

سەرپەیڤ