ڕەییسی:ئێرانییەکانی دانیشتووی ھەندەران باڵوێزانی ئێرانن
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی جەختی کرد: ئێرانییەکانی دانیشتووی ھەندەران باڵوێزانی ئێرانن.
«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە درێژەی بەرنامەی گەشتەکەی بۆ مۆسکۆ لە دیداری کۆمەڵێک لە ئێرانییەکانی دانیشتووی ڕووسیا وێڕای بە ھەل زانینی ئەو دیدارە وتی: خواستێکی بە بڕشتانە لە ئاردایە بۆ ھەڵگرتنی لەمپەرەکانی سەر ڕێگای بەرز کردنەوەی ئاستی گەشەی ھاوکارییە ھاوبەشەکان.
ڕەییسی وتیشی: بەشێک لە دیدارەکەم لەگەڵ «ڤلادیمیر پوتین»ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا پەیوەست بوو بە کاروباری ھاوبەشی دوو وڵات لە بوارەکانی ئابووری و گەشە پێدانی پەیوەندییەکان، بەڵام بەشەکەی دیکەی تایبەت بوو بە ڕۆڵی ھێزمەندانەی ئێران و ڕووسیا لە ناوچەکەو جیھاندا.
سەرۆک کۆماری ئێران ھەروەھا وتیشی:بۆچوون لە بارەی ئەم دیدارو وتووێژانە ئەمە بوو کە بەرپرسانی ھەردووک وڵات بە دووی نەھێشتنی گرفتەکان و پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانەوەن.
ڕەییسی تیشکی خستە سەر ھەلی پێکھاتنی بەستێنی لە بار بۆ کەل و پەلی ئێرانی لە بازاڕەکانی ڕووسیاو وتیشی: سەرۆک کۆماری ڕووسیا پێی داگرت کە پشکی ئێران لە بازاڕی ئەو وڵاتە بە دڵنیاییەوە دەتوانێ بەرزتریش بێتەوە.
سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە بەرز کرانەوەی ئاستی پەیوەندییەکان لەگەڵ ھێندیک لە وڵاتان لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییەش وتی: ڕێژەکان وادەر دەخەن کە لە سەر دەستی بازرگان و سەوداکارانی ئێران و بەرپرسان، ڕادەی ھەناردە پەرەی سەندووە.
ڕەییسی وتیشی: تەواوی ئێرانییەکان لە ھەر کوێ جیھان بن دەبێ چاویان لە گەشەو پێشکەوتنی ئێران بێت و ئەوپەڕی توانایی خۆیان بۆ ئەم ئامانجە بەکار بێنن.
سەرۆک کۆماری ئێران ی ئیسلامی وتیشی: پیاوان و ژنانی گەورەی ئێرانی لە بوارەکانی زانست و ھونەرو ھەروەھا گۆڕەپانی خۆڕاگری لە بەرامبەر دوژمن مێژوویان خولقاند کە ھەر ھەموو جێگای شانازین.
ڕەییسی بە پێداگری لە سەر ئەمەی کە سیاسەتی ئێران لە سەر ئاوڕدانەوەی ھاوسەنگ لە ھەموو دنیا داڕێژراوە وتیشی: خواستی ئێران و ڕووسیا کاراکردنی بارستاییەکانی ھەردووک وڵاتە.