بەھاروەند: ئێران لەگەڵ ھەر وڵاتێکدا کە بە زمانی ڕێزەوە قسە بکات پەیوەندییەکانی ھێزمەند دەکات
باڵوێزی ئێران لە بریتانیا: کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ھەر وڵاتێکدا کە بە زمانی ڕێزەوە قسە بکات و ڕێز لە دەستەڵاتی نیشتیمانیی بگرێت و ئامانجەکەی لە سەر بنەمای بەرژەوەندیی ھاوبەش بێت و ھەڵس و کەوتی دۆستانە بێت، پەیوەندییەکانی بەھێز دەکات.
«موحسین بەھاروەند» باڵوێزی ئێران لە بریتانیا ڕۆژی چوارشەممە لە پەڕەی ئینیستاگرامەکەی وێڕای بڵاو کردنەوەی وێنەی ئاڵاکانی ئێران و ڕووسیا تووسی: ئێران وەکو ھەر وڵاتێکی دیکە پەیوەندیی خۆی لەگەڵ ئەو وڵاتانە ھێزمەند دەکات کە ئامانجیان ھەڵس و کەوت لە سەر بنەمای بەرژەوەندیی ھاوبەش، پەیوەندیی دۆستانەو ھائوکاریی بەرامبەر بێت.
بەھاروەند وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک نقێمێکی درەوشاوە لە ڕۆژئاوای ئاسیا لە پێکھاتنی ھاوسەنگیی سیتێمی تازەی نێونەتەوەیی ڕۆڵی ھەیە.
ئەم دیپلۆماتەی ئێران وتیشی: بە درێژایی پتر لە دوو سەدە پەیوەندیی بەبڕشتانەی دیپلۆماسی لەگەڵ ڕۆژئاواییەکان، ھەڵس و کەوتیلن بەردەوام ئاوێتەی دعەستوەردان، ملھوڕی، خۆسەپێنی، بایکۆت و مەرج دانان و سوکایەتی کردن بووە.