بەڕێوەبەری گشتیی میراتی کەلتووری و گەشتیاریی پارێزگەی کوردستان: بەستێنی پێویست بۆ هاتنی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران ئامادە کراوە
کانونی دوھەم 30, 2022 07:19 Asia/Tehran
بەڕێوەبەری گشتیی میراتی کەلتووری، گەشتیاری و پیشە دەستکردەکانی پارێزگەی کوردستان باسی ئامادەیی هەموو بەشە تایبەتەکانی پارێزگاکە دەکات بۆ خزمەتگوزاری پێویست بە گەشتیارانی هەرێمی کوردستان .
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەعقووب گەوێڵیان لەم بارەوە وتی: بە هۆی پتانسێلەکان و هەروەها بوونی سنووری هاوبەش لە نێوان پارێزگای کوردستان و وڵاتی عێراق، بەستێنی پێویست بۆ گەشتیارانی هەرێمی کوردستان ئامادە کراوە.
ئەو وتیشی: بەختەوەرانە پاش تێپەڕ بوونی دوو مانگ لە واژۆی ڕێککەوتننامەی هاوکاری نێوان پارێزگای کوردستان و هەرێمی کوردستانی عێراق، شایەتی هاتنی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگای کوردستانین.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: بۆ گەشەی هاوکاری و خزمەتگوزاری باشتر بە گەشتیاران ئامادەی هاوکاری لە گەڵ هەموو بەشە حکومی و تایبەتەکانین.