ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: ئۆکرانیا قوربانیی سیاسەتەکانی ئەمریکایە
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وتی: ئەمریکا ڕژێمێکی مافیاییەو ئۆکرانیاش قوربانیی سیاسەتەکانی ئەمریکایە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ سێ شەممە لە ساڵگەڕی جێژنی مەبعەسی پێغەمبەری سەردار لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنی دا وتی: ڕژێمی ئەمریکا نمونەی تۆکمەوتەواوی جاھیلییەتی مودێڕنە، ئەم ڕژێمە، ڕژێمێکی قەیران چێکەرو بە قەیران ژییەو لە ڕێگای چێ کردنی قەیران لە دنیادا خۆی دەژێنێ.
بەڕێزی وتیشی: ئەمریکا بۆ دخستوەردانی لە کێشەی ئۆکرانیاو وعڕێ خستنی کۆڕوکۆمەڵ و دروست کردنی کودەتای ڕەنگی سەقامی ئەو وڵاتەی تێک دا.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی جەختی لەوەش کردەوە کە، کۆماری ئیسلامیی ئێران خوازیاری وەستانی شەڕە لە ئۆکرانیا.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی وتیشی: ھەموو شتێک لە دنیای ئەمڕۆدا بۆ قەڵەو بوونی کۆمپانیاو کارتێلەکانە. ھەروەھا لە زانست بۆ قەڵاچۆی مرۆڤەکان کەڵک وەردەگیردرێت. لە شوێنێکدا بە کەڵک وەرگرتن لەم زانستە پێکوتە چێ دەکەن کە گیانی مرۆڤەکان دەپارێزێت و لە شوێنێکی دیکەدا بۆ چێکردنی چەک بەکاری دێنن کە دەیان ھێندەی پاراستنی گیانی خەڵکی پێ لەنێو دەبەن.