نوێنەری ئێران: ئاژانس ھیچ چاودێرییەکی بەسەر زانیارییەکانی یادگەی کامێرا دابەستراوەکانی نەتەنز نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i407050-نوێنەری_ئێران_ئاژانس_ھیچ_چاودێرییەکی_بەسەر_زانیارییەکانی_یادگەی_کامێرا_دابەستراوەکانی_نەتەنز_نییە
سەرپەرشتی نوێنەرایەتیی ھەمیشەیی ئێران لای دامەزراوە نێونەتەوەییەکان لە ڤییەنا پێی داگرت: ئاژانس ھیچ جۆرە دەستڕاگەییشتنێکی بە زانیاریی یادگەی کامێرا دابەستراوەکان لە نەتەنزدا نییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 15, 2022 07:57 Asia/Tehran
  • نوێنەری ئێران: ئاژانس ھیچ چاودێرییەکی بەسەر زانیارییەکانی یادگەی کامێرا دابەستراوەکانی نەتەنز نییە

سەرپەرشتی نوێنەرایەتیی ھەمیشەیی ئێران لای دامەزراوە نێونەتەوەییەکان لە ڤییەنا پێی داگرت: ئاژانس ھیچ جۆرە دەستڕاگەییشتنێکی بە زانیاریی یادگەی کامێرا دابەستراوەکان لە نەتەنزدا نییە.

سەرچاوە میدیاییەکان بە گێڕانەوە لە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی، بە بڵاوکردنەوەی ھێندێک ڕاپۆرت بانگەشەی ئەوەیان کرد کە ئەم دامەزراوەیە لە دامەزراوەی ناڤۆکیی نەتەنزی ئێران کامێرای چاودێریی دابەستووە. دوابەدوای ھەڵوێستی  ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی، لە یبارەی ھیەنگاوەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمەڕ گواستنەوەی کەرەستە پێویستەکانی چێگردنی پارچەگەلی سانتریفیوژ لە دامەزراوەکەی کەرەجەوە بۆ نەتەنز، ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە باسی دابەستنی کامێراگەلی چاودێریی خۆی لە نەتەنزی کرد.

بەڵام «موحەممەد ڕەزا غائیبی» سەرپەرشتی نوێنەرایەایی ھەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەلای ڕێکخراوە نێونەتەوەیەکان لە ڤییەنا، ڕایگەیاندووە: ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی ھیچ جۆرە دەستڕاگەییشتنێکی بە زانیاریی یادگەی کامێرا دابەستراوەکان لە ناوەندی بەرھەمھێنانی سانتریفیوژ لە نەتەنزدا نییەو ھەتا کاتێک کە ئێران ھەمیسان نەگەڕێتەوە بۆ ڕاپەڕاندنی بەرجام زانیاریی پێویستیش ناخرێتە بەر دەستی ئاژانس.

سەرپەرشتی نوێنەرایەایی ھەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەلای ڕێکخراوە نێونەتەوەیەکان لە ڤییەنا، جەختی لەوەش کردەوە کە، ئێران چوارەمی ئاپریل ئاژانسی ئاگادار کردووەتەوە کە تەواوی کەرەسیتەکانی پەیوەست بە بەرھەمھێنانی سانتریفیوژی لە کەرەجەوە گواستووەتەوە بۆ نەتەنزو لە ھەمان ڕۆژیش دا پشکێنەرانی ئاژانس تاقییان کردەوەو بۆیان دەرکەوت کە ھەر ھیەموویان ناچالاکن.

غائیبی وتیشی: ئاژانس ھیچ جۆرە دەستڕاگەییشتنێکی بە زانیاریی یادگەی کامێرا دابەستراوەکان لە نەتەنزدا نییە.