وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران : دانوستانی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان لەم حەوتەیەدا لەگەڵ ئەمریکا بەڕێوە دەچێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i409167-وتەبێژی_وەزارەتی_دەرەوەی_ئێران_دانوستانی_ھەڵوەشاندنەوەی_بایکۆتەکان_لەم_حەوتەیەدا_لەگەڵ_ئەمریکا_بەڕێوە_دەچێت
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: دانوستانی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان لەم حەوتەیەدا بە شێوەی ڕاستەوخۆو لە وڵاتێکی دەڤەری کەنداوی فارس لەگەڵ ئەمریکا بەڕێوە دەچێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 27, 2022 09:29 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران : دانوستانی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان لەم حەوتەیەدا لەگەڵ ئەمریکا بەڕێوە دەچێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: دانوستانی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان لەم حەوتەیەدا بە شێوەی ڕاستەوخۆو لە وڵاتێکی دەڤەری کەنداوی فارس لەگەڵ ئەمریکا بەڕێوە دەچێت.

«سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەممە وێڕای شی کردنەوەی دوایین گۆڕانکارییەکان لە بواری سیاسەتی دەرەوەیی، لەمەڕ شوێنی دانوستانی ھەڵوەشانەوەی بایکۆتی ملھوڕانەی ئەمریکاشەوە وتی: ھەم کات و ھەم شوێنی دانوستانەکان کەم تا کوت دیارەو بەم زووانە بڕیاری یەکجاریی لە سەر دەدرێت.

«خەتیب زادەش بە دەربڕینی ئەمەی کە یەکێک لە وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس میوانداری انوستانی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان دەبێت و لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو ھەر لەم حەوتەیە دا بەڕێوە دەچێت، لە ھەوڵەکانی «جۆزێپ بۆرڵ» بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا کە لێبڕاوانە بەستێنی بۆ دانوستانەکان خۆش کرد، ڕێزی گرت.

وتیشی: «بۆرڵ» بە گەشتەکەی بۆ ئێران و وتووێژە چڕوپڕەکانی، بۆچوونی لایەنی ئەمریکیی گواستەوەو جەختی لەوەش کردەوە کە ئەمریکا بەڵێنی داوە پابەندی بەرجام و بڕیارنامەی ٢٢٣١ بێت و بە قازانجی ئێران بجوڵێتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: دانوستانەکانی چەند ڕۆژی داھاتوو لە بارەی ڕەھەندەکانی بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران نییەو بەس لە بارەی ئەو بەشە جێی ناکۆکیانەیە لە مەڕ ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان ماوەتەوە.