پارێزگاری کوردستان: گەشەی ئابووری گرینگترین داخوازیی کوردستانە لە سەرۆک کۆمار
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i409418-پارێزگاری_کوردستان_گەشەی_ئابووری_گرینگترین_داخوازیی_کوردستانە_لە_سەرۆک_کۆمار
پارێزگاری کوردستان ڕایگەیاند: لە گەشتەکەی سەرۆک کۆمار یبە دوای ڕەخساندنی ھەل و مەرجێکدا دەبین بۆ گەشەی ئابووری و پەرە پێ دانی بوارەکانی ڕۆشنبیری و ژێرخانی دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 07, 2022 21:03 Asia/Tehran
  • پارێزگاری کوردستان: گەشەی ئابووری گرینگترین داخوازیی کوردستانە لە سەرۆک کۆمار

پارێزگاری کوردستان ڕایگەیاند: لە گەشتەکەی سەرۆک کۆمار یبە دوای ڕەخساندنی ھەل و مەرجێکدا دەبین بۆ گەشەی ئابووری و پەرە پێ دانی بوارەکانی ڕۆشنبیری و ژێرخانی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئیسماعیل زارعی کوشا» ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: لە گەشتەکەی ئایەتوڵڵا ڕەییسی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ پارێزگای کوردستان ھەوڵ دەدەین ھەتا بە وەرگرتنی ھێندێک سەرەتی بازێک بەرەو گەشانەوەیەکی لەبار بدەین.

وتیشی: ئایەتوڵڵا ڕەییسی لەم گەشتە یەک ڕۆژەیەی دا بەرنامەی جۆربەجۆری ھەیە،لەوانە دیداری خەڵک و بەسەرکردنەوەی کەرتەگەورەکانی  پیشەسازی و وەبەرھێنان و تۆکمەکردنی گەڵاڵە نیوەچڵەکان و ئەنجام دانی کۆبوونەوەی جۆربەجۆر.

پارێزگاری کوردستان بە دەربڕینی ئەمەی کە دوو دیداری جەماوەری لە شارەکانی سنەو سەقز لە گەشتەکەی سەرۆک کۆماردا لە بەرچاو گیراوە، وتیشی: بەیانیی ڕۆژی ھەینی ١٧ی پوشپەڕ لە فڕگەی سنەدا پێشوازی لە سەرۆک کۆمار دەکەین و ئایەتوڵڵا ڕەیییسی لەم گەشتەی دا کاتژمێر دەی بەیانیی ڕۆژی ھەینی  لەگەڵ جەماوەری سەقزو پێنجی دوای نیوەڕۆی ھەمان ڕۆژ لەگەڵ جەماوەری سنە دیدارو وتووێژ دەکات.

زارعی کوشا داوای لە جەماوەری کوردستان کرد لە دیداری گشتیی سەرۆک کۆماردا ئامادە بن و لەگەڵ ئایەتوڵڵا ڕەییسی باسی داخوازییەکانیان بکەن.