ڕەییسی: ھیچ دیدارێکم لەگەڵ بایدێن دا نابێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i411395-ڕەییسی_ھیچ_دیدارێکم_لەگەڵ_بایدێن_دا_نابێت
ئایەتوڵڵا سەیید ئیبراهیم ڕەییسی سەرۆک کۆماری ئێران لە سەروبەندی بەشداری کردن لە ٧٧ـەمین کۆگەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وتووێژێکدا لەگەڵ میدیایەکی ئەمریکی ڕایگەیاند کە ھیچ دیدارێکی لەگەڵ «جۆ بایدێن»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکادا نابێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 18, 2022 03:27 Asia/Tehran
  • ڕەییسی: ھیچ دیدارێکم لەگەڵ بایدێن دا نابێت

ئایەتوڵڵا سەیید ئیبراهیم ڕەییسی سەرۆک کۆماری ئێران لە سەروبەندی بەشداری کردن لە ٧٧ـەمین کۆگەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وتووێژێکدا لەگەڵ میدیایەکی ئەمریکی ڕایگەیاند کە ھیچ دیدارێکی لەگەڵ «جۆ بایدێن»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکادا نابێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ بڕیارە ئایەتوڵڵا سەیید ئیبراهیم ڕەییسی بۆ بەشداری کردن لە ٧٧ـەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەردانی نیۆیۆرک بکات.

کەناڵی سی بی ئێس نیوز وای بڵاوکردەوە، ئایەتوڵڵا ڕەییسی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئەم کەناڵە هەواڵییەدا ڕایگەیاندووە کە ھیچ دیدارێک لە تێوان خۆی و«جۆ بایدێن» ڕوونادات.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بایدن لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئایەتوڵڵا ڕەییسی وتویەتی: پێم وانییە کۆبوونەوەیەکی لەو شێوەیە ڕووبدات. من کۆبوونەوە و دانوستان بەسوود نازانم.

سەرۆک کۆماری ئێران لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا کە پێت وایە جیاوازی نێوان دەوڵەتی ترەمپ و دەوڵەتی بایدن لە چی دایە؟ وتیشی: دەوڵەتی نوێی ئەمریکا بانگەشەی ئەوە دەکات کە جیاوازە لە دەوڵەتی ترەمپ، بەڵام ھخنتا ئێستا هیچ گۆڕانکارییەکمان لە کردەوەدا نەبینیوە.