بەیانی، دوای نوێژی هەینی ڕێپێوانێکی سەرتاسەری بۆ ڕاگەیاندنی بێزاری لە دوژمن بەڕێوە دەچێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i412374-بەیانی_دوای_نوێژی_هەینی_ڕێپێوانێکی_سەرتاسەری_بۆ_ڕاگەیاندنی_بێزاری_لە_دوژمن_بەڕێوە_دەچێت
ئەنجومەنی هەماهەنگیی ڕێکخراوی تەبلیغاتی ئیسلامی بانگهێشتی خەڵکی بوێری ئێرانی کردووە کە لە ڕێپێوانێکدا دوای بەرپاکرانی نوێژی عیبادی و سیاسیی ئەم حەوتەیە لە سەرتاسەری وڵات، ڕق و بێزاریی خۆیان بەرامبەر بە پیلانگێڕییەکانی بەکرێگیراوانی سەربە ئەمریکاو زایۆنی نیشان بدەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 27, 2022 19:27 Asia/Tehran
  • بەیانی، دوای نوێژی هەینی ڕێپێوانێکی سەرتاسەری بۆ ڕاگەیاندنی بێزاری لە دوژمن بەڕێوە دەچێت

ئەنجومەنی هەماهەنگیی ڕێکخراوی تەبلیغاتی ئیسلامی بانگهێشتی خەڵکی بوێری ئێرانی کردووە کە لە ڕێپێوانێکدا دوای بەرپاکرانی نوێژی عیبادی و سیاسیی ئەم حەوتەیە لە سەرتاسەری وڵات، ڕق و بێزاریی خۆیان بەرامبەر بە پیلانگێڕییەکانی بەکرێگیراوانی سەربە ئەمریکاو زایۆنی نیشان بدەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، ئەنجومەنی هەماهەنگیی ڕێکخراوی تەبلیغاتی ئیسلامی وێڕای شەرمەزارکردنی تاوانی ترسناک و بێ ڕێزی کردن بە مەزارگەی پیرۆزی حەزرەتی ئەحمەد ئیبنی موسا (ع) و دەربڕینی هاوسۆزی بۆ کەسوکاری شەهیدان و بریندارانی ئەم کارە قێزەونە، بانگهێشتی خەڵکی بوێری ئێرانی ئیسلامیی کرد کە لە ڕێپێوانێکدا دوای بەرپاکرانی نوێژی عیبادی و سیاسیی ئەم حەوتەیە لە سەرتاسەری وڵات، ڕق و بێزاریی خۆیان بەرامبەر بە پیلانگێڕییەکانی بەکرێگیراوانی سەربە ئەمریکاو زایۆنی نیشان بدەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی هاوئاهەنگیی تەبلیغاتی ئیسلامیدا هاتووە: دوژمنانی نەتەوەی ئێران لە درێژەی ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەداو پرۆژەی ناھێمن کردنی  وڵات تاوانێکی دیکەیان ئەنجام داوە و دەیان زیارەتکاری مەزارگەی پیرۆزی ئەحمەد ئیبنی موسا (ع)یان لە خاک و خوێندا گەوزاند.

ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ شاری شیراز ناوەندی پارێزگای فارس لەباشووری ئێران که‌سانێکی چه‌کدار هێرشیان کرده‌ سه‌ر مه‌زارگه‌ی شاچراغ و له‌ ئاکامدا ١٥ که‌س شەھید کران و نزیکەی ٣٠ که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.