ئەمیر عەبدوڵڵاهیان:پێشوازیی ئێران لە ڕۆڵی بنیاتنەری عێراق دەکات لە هاوکێشە ناوچەییەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i413273-ئەمیر_عەبدوڵڵاهیان_پێشوازیی_ئێران_لە_ڕۆڵی_بنیاتنەری_عێراق_دەکات_لە_هاوکێشە_ناوچەییەکان
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕۆڵی بنیاتنەری عێراق لە هاوکێشە ناوچەییەکان دا پێشوازی دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 30, 2022 15:16 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاهیان:پێشوازیی ئێران لە ڕۆڵی بنیاتنەری عێراق دەکات لە هاوکێشە ناوچەییەکان

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕۆڵی بنیاتنەری عێراق لە هاوکێشە ناوچەییەکان دا پێشوازی دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران دوای دیدارو وتووێژ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق لە توییتێکدا نووسی: کۆماری ئیسلامیی ئێران سوورە لەسەر قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و پێشوازی لە ڕۆڵی بنیاتنەری لە هاوکێشە ناوچەییەکان دەکات.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: پەیوەندییه نایابەکانی نێوان تاران و بەغدا، دەربڕی ڕوانگەی ستراتیژیی هاوبەشی هەردووک وڵاتی ئێران وعێراق، له بارەی فراوانکردنی هاوکارییه دوو قۆڵیەکانە.

«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە  لەگەڵ «محەممەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق للە بارەی پرسە گرنگە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانەوە دیدارو وتووێژی کرد.

«محەممەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی سێشەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی سیاسی و ئابووری بەمەبەستی دیدارو وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەییشتە تاران و لەگەڵ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ، سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماردیدار و وتووێژی کرد.