کانونی دوھەم 08, 2023 23:29 Asia/Tehran
  • ڕەئیسی: ڕۆژئاواییەکان بۆ بە کۆلۆنیاکردن و تاڵان و بڕۆی سەروەت و سامانی خەڵکی ئەفریقیا ھاتوونەتە نێو ئەم کیشوەرەوە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای شەرمەزارکردنی سیاسەتی حکومەتەکانی ڕۆژئاوا بەرامبەر وڵاتانی ئەفریقیا ڕایگەیاند، ڕۆژئاواییەکان بۆ یارمەتیدان نەچوونەتە نێو کیشوەرەکەوە، بەڵکو بۆ بەکۆلۆنیاکردن و تاڵان و بڕۆی سامانی خەڵکی ئەفریقا چوونەتە ئەوێ.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران، «سەید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ، لە ڕێوڕەسمی وەرگرتنی بڕوانامەی «محەمەد مەیگا» باڵوێزی نوێی مالی لە تاران، وتیشی: وڵاتانی ئەفریقیا بە سەرنجدانی یەدەگ و سەرچاوە دەوڵەمەندەکانیان و ھەروەھا سەرچاوە مرۆڤییەکانیان دەتوانن  بەبێ دەستێوەردانی ڕۆژئاواییەکان و بەوپەڕی سەربەخۆییەوە گەشە بکەن و پێشکەون.

ڕەئیسی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئامادەبوونی ڕۆژئاواییەکان لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان نەک ھەر ئاسایشت دابین ناکات،بەڵکو هەڕەشەیەکی ئەمنیشە، هیوای خواست کە حکومەتی نوێی مالی بە هاوکاریی خەڵکی ئەم وڵاتە هەنگاوی گەورە بەرەو سەربەخۆیی و گەشەسەندن بنێت.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئێران بە پشت بەستن بە تواناییە بەرفراوانەکانی ئێران ئامادەیە پەیوەندییە ئابوورییەکانی لەگەڵ وڵاتانی جۆربەجۆری ئەفریقیا لەوان مالی پەرە پێ بدات و وتی: دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بەدواداچوونی بۆ پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ئەفریقیا کردووە.

«محەمەد مەیگا» باڵوێزی نوێی مالی لە ئێرانیش، وێڕای ستایشی پێشکەوتنی ئابووریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتی: لە بازنە زانستی و سیاسییەکانی ئەفریقیادا ئێران بە یەکێک لە ئابوورییە تازەپێگەییشتوەکان ناسراوە و لەم ڕوانگەیەشەوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران پتەوتر دەکات.

سەرپەیڤ