پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i414167-پەیوەندیی_تەلەفۆنیی_نێوان_وەزیرانی_دەرەوەی_ئێران_و_سوریا
شەوی یەکشەممە، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران و «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سوریا سەبارەت بە دوایین دۆخی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پێشهاتەکانی سوریا و ناوچەکە بیروڕایان گۆڕییەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 09, 2023 04:41 Asia/Tehran
  • پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سوریا

شەوی یەکشەممە، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران و «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سوریا سەبارەت بە دوایین دۆخی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پێشهاتەکانی سوریا و ناوچەکە بیروڕایان گۆڕییەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لەم وتووێژەدا لایەنەکان جەختیان لە ئیرادەی جیددیی بەرپرسانی باڵای دوو وڵات بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە ڕەهەندە جۆربەجۆرەکاندا کردەوە.

لەم وتووێژەدا وەزیری دەرەوەی سوریا ستایشی ڕۆڵی بنیاتنەرو کاریگەرانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و یارمەتیدانی چارەسەربوونی قەیرانی سیاسیی ئەم وڵاتە لەوان لە پڕۆسەی ئاستانە کردو لەسەر پێویستیی بەردەوامکرانی ڕۆڵی ئەم وڵاتە لە هەرچەشنە دەستپێشخەرییەکی سیاسی دا پێی داگرت.