دەریاوان ئێرانی: ئەرتەشی ئێران بەنیازە بەرنامە داڕشتنە بۆ ئامادەبوون لە گەرووی پانامادا.
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i414243-دەریاوان_ئێرانی_ئەرتەشی_ئێران_بەنیازە_بەرنامە_داڕشتنە_بۆ_ئامادەبوون_لە_گەرووی_پانامادا.
فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بە بوونی ئەم هێزە لە ئاوەکانی سەرتاسەری جیهاندا وتی: خەریکی بەرنامە داڕشتنین بۆ ئامادەبوون لە گەرووی پانامادا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 12, 2023 06:59 Asia/Tehran
  • دەریاوان ئێرانی: ئەرتەشی ئێران بەنیازە بەرنامە داڕشتنە بۆ ئامادەبوون لە گەرووی پانامادا.

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بە بوونی ئەم هێزە لە ئاوەکانی سەرتاسەری جیهاندا وتی: خەریکی بەرنامە داڕشتنین بۆ ئامادەبوون لە گەرووی پانامادا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، دەریاوان «شەهرام ئێرانی» فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران، ڕۆژی (چوارشەممە) لە پەراوێزی یەکەمین کۆنفرانسی نیشتمانیی شارستانیەتی دەریایی- ڕێڕەوی پێشکەوتن، ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ دەرفەتێکی گەورەمان لە بواری دەریاییدا بۆ ڕەخساوە لە ئاراستەی پێشکەوتنی ئێران و دەتوانین بە قۆستنەوەی ڕێک و پێکی ئەم دەرفەتە لە توانایەکی ئابوورییەوە بگۆڕین بۆ انایەکی شارستانی.

دەریاوان «شەھرام ئێرانی» بە ئاماژەدان بە بوونی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران لە ئاوەکانی جیهان وتیشی: ئێران لە هەموو گەرووەکانی ستراتژیکی جیهاندا ئامادە بووە و تەنیا لە دوو گەروودا ئامادە نییە.

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران ڕاشیگەیاند کە ئەمساڵ هێزی دەریایی ئێران لە یەکێک لەو گەرووانە ئامادە دەبێت و بەنیازە لە گەرووی پاناماش ئامادە بێت.

دەریاوان ئێرانی بەڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئێران زۆر زووتر لە ئەوروپییەکان دەستی بە دەریاگەڕان کردووە وتیشی: ئەم شارستانییەتە دەریاییە خەریکە ھەمیسان دەبووژێتەوە.

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران جەختی لە سەر پێویستی کەڵک وەرگرتن لە بارستاییەنی دەریا بۆ گەیشتن بە شارستانیەتی ئیسلامی مۆدێرنی ئێرانی کردەوە و وتی: ئەگەر ئەمڕۆ دەرگەڕانی ئێران لە کەناراوەکانی کیشوەری ئەمریکا نزیک دەبنەوە، ئەوە پیشاندانی دەسەڵاتی ئێرانە.