پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان گرینگترین تەوەرەی دیداری وەزیرانی دەرەوەی ئێران و کۆماری ئازەربایجان بوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i414585-پرسە_ناوچەیی_و_نێودەوڵەتییەکان_گرینگترین_تەوەرەی_دیداری_وەزیرانی_دەرەوەی_ئێران_و_کۆماری_ئازەربایجان_بوون
وەزیری دەرەوەی ئێران و وەزیری دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی «ئیکۆ» کۆبوونەوە و گفتوگۆیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 25, 2023 02:39 Asia/Tehran
  • پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان گرینگترین تەوەرەی دیداری وەزیرانی دەرەوەی ئێران و کۆماری ئازەربایجان بوون

وەزیری دەرەوەی ئێران و وەزیری دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی «ئیکۆ» کۆبوونەوە و گفتوگۆیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران و «جەیحون بایرامۆف» وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممە لە تاشکەند، سەبارەت بە پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.

جێگای ئاماژەیە کە ڕۆژی سێشەممە ٢٦هەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاوکاریی ئابووری لە شاری تاشکەندی پایتەختی ئۆزبەکستان دەستی پێ کرد.

وەزیران و نوێنەرانی وڵاتانی ئەندام لەوانە کۆماری ئازەربایجان، تورکمەنستان، قڕقیزستان، کازاخستان، تورکیا، پاکستان، ئێران و ئۆزبەکستان بەشداریی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی «ئیکۆ»ن. ھەڵبەت ئەفغانستان کە لەو وڵاتانەی ئەندامی «ئیکۆ»یە بەشداریی کۆبوونەوەکەی نەکردووە.

کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی «ئیکۆ» ساڵێک جارێک بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام بە میوانداریی یەکێک لە ئەندامەکان بەڕێوەدەچێت.