شوبات 06, 2023 19:23 Asia/Tehran
  • هاوسۆزی دەربڕینی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەگەڵ تورکیاو سوریا دوای بوومەلەرزەکەی ئەم دوو وڵاتە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوابە دوای بوومەلەرزەکەی تورکیاو سوریا هاوسۆزیی خۆی بۆ حکومەت و گەلانی ھەدووک وڵاتەکە دەربڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتیی ڕاگەیاندن و کاروباری وتەبێژیی وەزارەتی دەرەوە، «ناسر کەنعانی چافی»، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆی قوڵی خۆی لەبەر ڕوودانی ئەو بوومەلەرزە قورسەی و ھێندێک لە ناوچەکانی دوو وڵاتی دۆست و دراوسێ و موسڵمانی تورکیا و سوریای گرتووەتەوەو گیان لە دەست دانی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی ھەردووک وڵاتەکەی لێ کەوتووەتەوە، سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی حکومەتەکان و گەلانی ھەردووک وڵاتەکە کرد.

بوومەلەرزەیەکی ۷.۸ ڕیختەری بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ھەردووک وڵاتی دراوسێی تورکیاو سووریای ھەژاند کە لە میانەی دا زیانێکی قورس لە بیناو باڵاخانەکانیان کەوتووەو تیمەکانی فریاکەوتن خەریکی گەڕان و پشکنین و  دەرباز کردنی ئەو کەسانەن کە لەژێر داروپەردوودا ماونەتەوە.

دوایین ڕێژەو ئامارەکان دەربڕی ئەوەن کە لە ئەنجامی ئەم کارەساتە دڵتەزێنە لە تورکیا  زیاتر لە ١٠٠٠ کەس بوونەتە قوربانی  و وەزارەتی تەندروستیی سوریاش ڕایگەیاندووە کە ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئەم وڵاتەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ ٤٠٣ کەس ھەڵکشاوە.

سەرپەیڤ