ئادار 28, 2023 22:29 Asia/Tehran
  •  ئەمیرعەبدوڵڵاهیان سەردانی ڕووسیا دەکات

باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ مۆسکۆی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر؛ «کازم جەلالی» باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا ڕۆژی سێشەممە لە توییتێکدا نووسی: سبەی چوارشەممە مۆسکۆ میوانداریی «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران دەکات.

باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا وتیشی: بەدواداچوون بۆ ڕێککەوتنەکانی نێوان سەرۆک کۆماری ئێران و ڕووسیا، گفتوگۆ سەبارەت بە پێشهاتەکانی ناوچەکە، پێشکەوتنی ئەو ڕێککەوتنانەی لە کۆمیسیۆنی هاوبەشدا کراوە و دوایین دۆخی ڕێڕەوی باکوور و باشوور لە گرنگترین بابەتەکانی ڕاوێژی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیا دەبێت.

ئێران و ڕووسیا لە بوارەکانی دوو قۆڵی بەتایبەتی پەیوەندییە ئابووری و سەربازی و ئەمنییەکان و هەروەها پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی وەک ڕووبەڕووبوونەوەی تاکلایەنەی ئەمریکا، بەرژەوەندیی ستراتیژیی هاوبەشیان هەیە و ئەمەش یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی هاوکاریی نزیکی هەردوولا بووە لە ساڵانی ڕابردوودا.

سەرپەیڤ