ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: ڕزگاریی قودس تەنها بەسنوورەکانی ئیسلامەوە بەرتەسک نابێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i416929-ئەمیر_عەبدوڵڵاهیان_ڕزگاریی_قودس_تەنها_بەسنوورەکانی_ئیسلامەوە_بەرتەسک_نابێتەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕزگاریی قودسی نەک ھەر به سنوورەکانی ئیسلامەوە بە بەرتەسک نەکردەوە، به ڵکوو به چڕگەی ئازادیخوازانی جیهانیشی زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 15, 2023 03:37 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: ڕزگاریی قودس تەنها بەسنوورەکانی ئیسلامەوە بەرتەسک نابێتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕزگاریی قودسی نەک ھەر به سنوورەکانی ئیسلامەوە بە بەرتەسک نەکردەوە، به ڵکوو به چڕگەی ئازادیخوازانی جیهانیشی زانی.

«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی (هەینی) هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی قودس لە توییتێکدا نووسی: ڕزگاریی قودس تەنیا بە سنوورەکانی ئیسلامەوە بەرتەسک نابێتەوە، بەڵکو لە خاڵی یەکانگیربوونی شەرەف و مرۆڤایەتیی ئازادیخوازانی جیهاندایە.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەمساڵ جگه له قەیرانی شەرعیەت و ترسی داڕمانی ناوخۆ بۆ زایونییەکان ، ھیوای تۆکمەبوونی پرۆسەی ھاوپشتیی نێوان وڵاتانی ئیسلامی که ئامانجی ڕۆژی جیهانی قودسیشه، دەکرێت .

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها لە یاداشتێکدا لە ڕۆژنامەی ئەلئەخباری لوبنانیدا نووسیویەتی: پێشهاتە نوێیەکانی فەلەستین و سەرزەوییە داگیرکراوەکان،حیساباتی هەڵەی هەندێک لە حکومەتەکان لە مەڕ دامەزراندنی پەیوەندیی فەرمی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی زۆر زووتر لەوەی چاوەڕوان دەکرا، ئاشکرا بوو.