هاوکاریی نێوان ئێران و ڕووسیا لە بواری داوودەرمان و کەرەستەی پزیشکی
سەرۆکی ڕێکخراوی خۆراک و دەرمان هاوکاریی دوو قۆڵیی ئێران و ڕووسیای لە مەڕ ساناکردنی ڕێڕەوی هەناردەکردن لە بواری دەرمان و کەرەستەی پزیشکی ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەیید حەیدەر محەممەدی» سەرۆکی ڕێکخراوی خۆراک و دەرمانی ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ بریکاری وەزیری تەندروستیی ڕووسیا، وێڕای ئاماژە کردن بەوەی کە بەهای دابین کردنی دەرمان و کەرەستەی خاو لە ئێران ٣.٥ ملیار دۆلارە، وتیشی، نۆ هەزار بەرهەمی دەرمانسازی و ٢٧هەزار کۆدی دەرمانسازی لە ئێران بەرهەم دەهێنرێت.
حەیدەری باسی لەوەش کرد کە لە بواری کەرەستەی پزیشکی، ٦٠٪ی بازاڕ لە ڕووی ژمارەوە لەژێر کۆنترۆڵی بەرهەمی ناوخۆدایە و ٥٥ وڵاتی جیهان شوێنی هەناردەکردنی کەرەستەی پزیشکی بەرهەم هێنراوی ناوخۆن لە ئێران.
جێگری وەزیری تەندروستیی ڕووسیاش خۆشحاڵیی خۆی بۆ دیداری بەرپرسانی تەندروستیی ئێران و ڕووسیا دەربڕی و ڕایگەیاند کە کۆبوونەوە بەردەوامەکان پێوەندی پتەوی نێوان دوو وڵات نیشان دەدەن.
ئەم بەرپرسە ڕووسییە بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە بەستێن بۆ پتەو یوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان بەرهەمهێنەران و دیزاینەرانی کەرەستەی پزیشکی و دەرمانی ئەو دوو وڵاتە مسۆگەرە، وتیشی: هانەیەکی زۆر هەیە بۆ بەرهەمهێنەرانی دەرمان و کەرەستەی پزیشکیی ڕووسیا بۆ ئەوەی خۆیان بە ئێران بناسێنن و لە کۆمپانیا ئێرانییەکان بۆ هاوکاریی دوولایەنە بگێڕنەوە.