کەمالوەندی: ڕۆژئاوا درۆ دەکات کە دەڵێ دانوستانی ئەتۆمی بۆ ئەوان ئەوبەرایەتیی نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i418898-کەمالوەندی_ڕۆژئاوا_درۆ_دەکات_کە_دەڵێ_دانوستانی_ئەتۆمی_بۆ_ئەوان_ئەوبەرایەتیی_نییە
وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران وتی: ڕۆژئاواییەکان و ئەمریکییەکان لە میدیاکانەوە ڕادەگەیەنن کە گوایە دانوستانی ئەتۆمی بۆ ئەوان ئەوبەرایەتیی نییە، کەچی درۆ دەکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 16, 2023 10:14 Asia/Tehran

وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران وتی: ڕۆژئاواییەکان و ئەمریکییەکان لە میدیاکانەوە ڕادەگەیەنن کە گوایە دانوستانی ئەتۆمی بۆ ئەوان ئەوبەرایەتیی نییە، کەچی درۆ دەکەن.

«بیهروز کەمالوەندی» وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ڕۆژئاوا بە دوای خڕکردنەوەی توانای ئەتۆمیی ئێرانەوەیە، وتیشی: خەونی ئەمریکا لەناوبردنی پیشەسازیی ئەتۆمیی ئێرانە، ھەڵبەت لە ئێستادا ئیدی بە ئاشکرا باسی ئەمە ناکەن، بەڵام بەردەوام ھەوڵی بۆ دەدەن.

«بیهروز کەمالوەندی» سەبارەت بە ڕێککەوتنەکانی نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیش جەختی کرد: ئەو کامێرایانەی کە بەپێی ڕێککەوتن لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی کارا کراونەتەوە، لە ناوەندی بەرهەمهێنانی سانتریفیوژی ئیسفەهاندان.

وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ڕاشیگەیاند: ٢٩ کامێرا و کەرەستەی ئاژانس خڕکرابوونەوە و بەپێی ڕێککەوتنەکە نزیکەی ١٠ کامێرایان لە «نەتەنز» کارا کرانەوەو کە دیارە زانیارییەکانیان لەنێو کامێراکاندا لای ئێران دەمێننەوەو ھەتا ڕێککەوتنی یەکجاری ڕادەستی ئاژانس ناکرێت.

«کەمالوەندی» سەبارەت بە جۆری چاودێری لەلایەن ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە فۆردۆشەوە وتی: کۆنترۆڵ کردن لە فۆردۆ بەس لە ئاستی چاودێری دایەو هیچ کامێرایەک بەدەر لە بازنەی چاودێری دانەنراوە.