کانونی یه‌که‌م 28, 2023 11:30 Asia/Tehran

بەرپرسی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە لایەنی بەرامبەر هەوڵ دەدا کەوشەنێکی تر پێک بهێنێ و سەرنجی بیرو ڕای گشتی لە قەیرانەکەی غەزەو بەرەو لای ئێران ڕابکێشی، وتی: ئێمە هیچ کارێکی نوێمان نەکردوەو هەمان چالاکیەکانی هەنووکەمانە کە بەپێی ئاراستەو ڕێوشوینەکانمان لە بەڕێوە چوونە.

محمد ئیسلامی ئەمڕۆ چوارشەم لەدژکردەوە بەرامبەربە بانگەشەی ئاژانسی نێودەوڵەتی ناڤۆکی سەبارەت بە خێراکردنی ئێران بەئاراستەی پیتاندنی ئۆرانێوم وتی: ئەو قسەی کە لایەنی بەرامبەر ڕایگەیاندوە کە قسەیەکی نوێی نیەو زۆرتر هەرایەکی میدیایەو بەپێی دۆخی ڕامیاری و ڕوداوکانی غەززە لەلایەنی بەرامبەرەوە دێتە ئاراوە تاکوو کەوشەنێکی نوێ ساز بکەن و بیروڕای گشتی لە قەیرانەکەی غەززە چەواشە بکەن بەرەو ئێران.

ناوبراو ڕایگەیاند کە لەڕاستی دا دیارە کە نیازیان چیە لەو جۆرە هەڵوێستانەیان.

خەڵکی ئازیز ئاگادارن کە ئێمە هیچ چالاکیەکی نوێمان نەکردوەو هەر ئەوەی پێشووترە کە بەڕێوە دەچێ. 

سەرپەیڤ