وشداری ئێران بە بەیاننامەنووسینە بێسوودەکانی ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەوروپایی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i424152-وشداری_ئێران_بە_بەیاننامەنووسینە_بێسوودەکانی_ئەمریکا_و_سێ_وڵاتی_ئەوروپایی
ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە بەیاننامەی هاوبەشی ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەورووپایی سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران ڕایگەیاند: هەروا کە بەجاران جەختمان کردووە، بەرنامەی ئەتۆمیی کۆماری ئیسلامی ئێران تا بووە ئاشتیخوازانە بووە و ئاشتیخوازانەیش دەمێنێتەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 01, 2024 06:30 Asia/Tehran

ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە بەیاننامەی هاوبەشی ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەورووپایی سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران ڕایگەیاند: هەروا کە بەجاران جەختمان کردووە، بەرنامەی ئەتۆمیی کۆماری ئیسلامی ئێران تا بووە ئاشتیخوازانە بووە و ئاشتیخوازانەیش دەمێنێتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: بەڕاستی گاڵتەجاڕە کە ئەو وڵاتانەی بەرپرسن لە بارودۆخی ئێستای بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران، بە گۆڕینی راستییەکان بەنیازی گۆڕینی جێگای تاوانبار و قوربانین، باشترە ئەمانە لە جیاتی چەواشەکاری و هەڵوێستی سیاسیی گرتنەبەر، پێداچوونەوەیەک بەسەر سزاکانی دوو ساڵی ڕابردوویاندا بکەن و ئەنجامی سیاسەتی نابنیاتنەریان ببینن.

کەنعانی پێی داگرت: پیتاندنی لەئاستی 60%ی ئێران تا بووە بە پێی پێداویستیی ئاشتیخوازانەی وڵات و بەتەواوەتی لەژێر چاودێریی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیدا بووە و ئێرانیش ئاگادارە لە هەموو ماف و ئەرکە نێودەوڵەتییەکانی خۆی و لەم چوارچێوەیەشدا بەردەوامە لە هاوکاریی خۆی لەگەڵ ئاژانس، کشانەوە لە دانوستانەکان و وروژاندنی پرسگەلێکی ناپەیوەندیدار کە دەرئەنجامەکەی دۆخی ئێستای دانوستانەکانە، ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەوروپی لە پێگەیەکەدا دانانێت کە ئیدیعایەکیان هەبێ سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران و ئەزموونەکان دەریانخستووە کە داخواز و داواکاریی بە شێوەیەکی تاکلایەنە و بە نەبوونی ئیرادە بۆ ڕاستکردنەوەی هەنگاوە هەڵەکانی وڵاتانی ڕۆژاوایی، ناتوانێت یارمەتیدەر بێت.