کانونی دوھەم 04, 2024 08:00 Asia/Tehran

ئەمیر سەعید ئیرەوانی نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وێڕای بەرپەرچدانەوەی تۆمەتەکانی ئەمریکا بەدژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی، پێداگریشی کرد کە ئێران هیچ بەرپرسایەتیەکی نیە لەهەمبەر کردەوەی هیچ گروپ و کەسێک لە ناوچەکە.

ئەمیرسەعید ئیرەوانی نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان،  دوێنێ سێ شەم ڕایگەیاند کە تاران تۆمەتی بێ بنەمای بەرباس بەدژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە نامەی نوێنەری وڵاتە یەکگرتوەکان لە ڕیکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان ڕوو لە سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی ئەو ڕیکخراوەی دیسانەوە بەتوندی بەرپەرچ دایەوەو پێداگری کرد کە هیچ گروپێکی سەر بە هیزە چەکدارەکانی ئێران چ لە سووریا عێراق یان هیچ شوێنێکی دیکەی ناوچەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی ڕاستەوخۆی ئێران و یان چالاک لەلایەن ئیرانەوە بوونیان نیەو ئێران هیچ بەرپرسایەتیەکی لەهەمبەر کردەوەی هیچ لایەک نیە.

ئیرەوانی وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە شەرمەزارکردنی خێرای ئەو کردەوە لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایش و هەڵویستی مسۆگەری کۆمەڵگەی جیهانی لەوڵامی کردەوەی بشێوکارو تیرۆریستی ڕژیمی زایونیستی بەتایبەت دڕندەکاریەکانی لە کەرتی غەزەو لێواری ڕۆژئاوای یەگجار زۆر بەپێویست زانیو هاوکات وتیشی کە کردەوە نایاسایەکانی ئەمریکا بەتایبەت لە سووریاش پاساوهەڵنەگرن، ئەو هەڵوێستانەش شەرمەزار دەکەین.

سەرپەیڤ