ئەمیرعەبدوڵاهیان: شوناسی تیرۆریستیی ئیسراییل لە پەلاماردانی ڕاوێژکارانی سەربازیی ئێراندا دەرکەوت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i424641-ئەمیرعەبدوڵاهیان_شوناسی_تیرۆریستیی_ئیسراییل_لە_پەلاماردانی_ڕاوێژکارانی_سەربازیی_ئێراندا_دەرکەوت
وەزیری دەرەوەی ئێران دوابەدوای تیرۆری پێنج راوێژکاری سەربازیی ئێران لە سوریا، لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەگان نووسی: پەلاماری تیرۆریستیی ئیسراییل دژ بە راوێژکارانی سەربازیی ئێران شوناسی تیرۆریستیی ئەم ڕژێمەی دەرخست.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 24, 2024 04:30 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی ئێران دوابەدوای تیرۆری پێنج راوێژکاری سەربازیی ئێران لە سوریا، لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەگان نووسی: پەلاماری تیرۆریستیی ئیسراییل دژ بە راوێژکارانی سەربازیی ئێران شوناسی تیرۆریستیی ئەم ڕژێمەی دەرخست.

حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان لە نامەیەکدا بۆ "ئانتۆنیۆ گۆتێرێش"ی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەگان، بە ئاماژە بە پەلامارە مووشەکییەکەی ٢٠ی ژانڤییەی ٢٠٢٤ی ڕژێمی زایۆنی کە بووە هۆی شەهید بوونی پێنج ڕاوێژکاری سەربازیی ئێران ، وتیشی: ئەم کردەوە دزێوە دیسان شوناسی ڕاستینەی تیرۆریستیی ڕژێمی ئیسراییل، دەوری تێکدەرانە لە ناوچەکە و ئەو مەترسییەی دەیخاتە سەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچە و واوەتر لە ناوچەی، تەواو ئاشکرا کرد.

ئەمیرعەبدوڵاهیان هەروەها لە بەشێکی دیکەی ئەم نامەیەدا داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە لەبەجێهێنانی ئەرک و ئەستۆگرییەکانی بە پێی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، کردەوە تیرۆریستییەکانی ڕژێمی ئیسراییل و دەکارهێنانی نایاسایی زەخت و زۆر بە تووندی ئیدانە بکات، لەبەر ئەوەی کە وەها کردەوەگەلێکی دنەدەرانە مەترسییەکی قورسن لە سەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەم کردەوە تیرۆریستییە دزێو و ترسنۆکانەیە کە ئامانجی بەلاڕێدابردنی سەرنجی جیهان لە سەر جەنایەتەکانی ڕژێمی ئیسراییل دژ بە خەڵکی فەلەستین بەتایبەت غەززە، ئەنجام دەبێ، ڕاشکاوانە شەرمەزار دەکات. ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ڕژێمی ئیسرائیل دەبێ چاوەڕیی دواهاتەکانی ئەم کردەوە تیرۆریستییە و کردەوە تیرۆریستییەکانی دیکەی دژ بە ڕاوێژکارانی سەربازیی ئێران بێ، پێیداگرت:کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێی مافی نێودەوڵەتیی خۆی و لە چوارچێوی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، مافی ڕەوای خۆی بۆ وەڵامدانەوەی لێبڕاوانە و شیاو بەو چەشنە کردەوانە لە کات و شوێنی خۆیدا بە پارێزراو دەزانێ.