شوبات 11, 2024 15:00 Asia/Tehran

بەشداربووانی ڕێپێوانی یەوموڵڵای ٢٢ی ڕێبەندان رایانگەیاند: شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە شکۆ و مەزنایەتیی سروشتیی خۆیەوە، گیانێکی تازەی بەخشی بە جەستەی ئۆمەتی ئیسلامی و دیالۆگی خۆڕاگری و دژایەتی کردنی زوڵم و زۆری پەرەپێدا.

خەڵکی ئێرانی ئیسلامی ئەمساڵیش  هەروەک ساڵانی ڕابردوو لە هەموو چین و توێژێکەوە لە ١٤٠٠ شار و ٣٨ هەزار گوندی ئێراندا لە  ڕێپێوانی یەوموڵڵای ٢٢ی ڕێبەندان ئامادەبوونێکی شۆڕشگێرانە و پڕسۆز و خرۆشیان خستەبەرچاو. لە کۆتایی ڕێ و ڕەسمی  ڕێپێوانی یەوموڵڵای ٢٢ی ڕێبەنداندا بەشداربووان لە بڕیارنامەیەکدا بە نوێ کردنەوەی پەیمان لەگەڵ ئارمانجەکانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایانگەیاند: شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە شکۆ و مەزنایەتیی سروشتیی خۆیەوە، گیانێکی تازەی بەخشی بە جەستەی ئۆمەتی ئیسلامی و بە پەرەپێدانی  دیالۆگی خۆڕاگری و دژایەتی کردنی زوڵم و زۆر و گۆرەپانەکانی بەرەنگاربوونەوەی ستراتژیی سیستەمی زاڵێتیخواز و ئیستکبار بۆ واوەتر لە سنوورەکانی ئێرانی ئیسلامی، وەرزێکی تازەی کردەوە بە ڕووی  کۆمەڵگای مرۆیی.

لەم بڕیارنامەیەکدا بەشداربووان یەکدەنگی، یەکپارچەیی، یەکهەڵوێستی و ویفاقی نیشتمانی لە سەر تەوەرەی وەلایەتی فەقیهـ و ڕێبەری مەزنی شۆڕشیان بە دەستەبەرکار و ئاڵاهەڵگر و پێشەنگی سەرەکیی سەرکەوتنی ئێرانی ئیسلامی بۆ تێپەڕین لە قەیرانەکان، ئاڵۆزییەکان و کێشە و گرفتەکانی سەرچاوەگرتوو لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنانی بیانی و ناحەزانی ناوخۆیی زانی و ڕایانگەیاند: گەلی وشیاری ئێران، ئەو دەسکەوت و لێهاتووییە جێی شانازی و دەسەڵاتی مەعنەوی و دیاریکەری ناوچەییەی ئێرانی ئیسلامی کە لەسای تێکۆشانی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەتایبەت ئاڵاهەڵگریی سەیدوشوهەدای بەرەی خۆڕاگری ئیسلامی شەهیدی قودس سەردار قاسم سولەیمانی بەدەست هاتووە، بە سەرمایەی ستراتژیک و هێمای دەسەڵات و توانای پێشپێگرانەی وڵاتەکەمان دەزانێ و وشداریشیان دا بە دوژمنانی ئێران کە خۆ ببوێرن لە هەرچەشنە هەڵەیەک لە پلان و بەرنامەکانیان و خەون و خەیاڵاتیان بۆ لاوازکردن و یان دەسدرێژی کردنە سەر ئەم چەمکە کە هێڵی سووری ئێرانییەکان دێتە ئەژمار و خۆیان نەخەنە بەر شاڵاوی زەبری قورس و وەڵامی گورچکبڕ و پەژیوانکەری ئێرانی بەهێزی و خاوەن دەسەڵات.

سەرپەیڤ