ئاب 17, 2025 21:12 Asia/Tehran
  • پارتی: لەگەڵ یەکێتی لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێ ڕێککەوتووین

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند، لەسەر بنەماکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتووین.خاڵی هاوبەشیش ئەوەیە چۆن قەوارەی هەرێمی کوردستان و ئەم دەستکەوتانەی هەیە بیانپارێزین.

مەحموود محەممەد ڕایگەیاندووە: هەندێک بابەتی دیکە هەیە وەک دابەشکردنی پۆست و پەرلەمان و چەند شتێکی دیکە، کە گفتوگۆی زۆریان لەسەر کراوە و ڕەنگە لەم چەند ڕۆژەی داهاتوو کۆتایی پێ بێت. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، شێوازی چۆنیەتی تێگەیشتنی هەرلایەک بۆ چۆنیەتی کاری حکوومی کاتی ویستووە، ئێمە دوو حزبی جیاوازین، ڕەنگە لە هەندێک بابەت تێگەیشتنمان وەکوو یەک نەبێت و جیاواز بێت، چوونکە ڕەنگە بیرۆکەی جیاوازمان لە شێوازی حوکمڕانی هەبێت، هەروەها هیچ خاڵێکی ناکۆکی وەها نییە ببێتە هۆی پێکنەهێنانی حکومەت.

سەرپەیڤ