سەردانی فەرماندەری هێزی دەریایی سپا لە کەناڵی جیهانیی سەحەر
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i425130-سەردانی_فەرماندەری_هێزی_دەریایی_سپا_لە_کەناڵی_جیهانیی_سەحەر
فەرماندەری هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە ئامادەبوون لە بینای کەناڵی جیهانیی سەحەر و بەشی دەرەوە سنوریی سەداوسیما، لەگەڵ بەرپرسی کەناڵی جیهانیی سەحەر دیدار و وتووێژی کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 13, 2024 04:30 Asia/Tehran

فەرماندەری هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە ئامادەبوون لە بینای کەناڵی جیهانیی سەحەر و بەشی دەرەوە سنوریی سەداوسیما، لەگەڵ بەرپرسی کەناڵی جیهانیی سەحەر دیدار و وتووێژی کرد.

دووشەممە دەریاڤان "عەلیڕەزا تەنگسیری" بە ئامادەبوون لە کەناڵی جیهانیی سەحەر لەگەڵ "ئیبراهیم عەلی بورزی" بەرپرسی کەناڵی جیهانیی سەحەر و بەڕێوەبەرانی رادیۆ و تەلەفزیۆنەکانی دیکەی ئەو کەناڵە جیهانییە، دیداری کردو بوار و بەستێنەکانی پەرەپێدانی هاوکارییە دوو قۆڵیی و ستراتژییەکان، خرایە بەر باس و لێکدانەوە.

بەرپرسی کەناڵی جیهانیی سەحەر لەو چاوپێکەوتنەدا، بەئاماژە بەوەی کە کەناڵی جیهانیی سەحەر بەهۆی ئەوەی پێنج کەناڵی تەلەفزیۆنی و ڕادیۆیی هەیە، خۆی سەداوسیمایەکی بچووک بەهەموو ڕەهەندەکانیەتی، پێی داگرت؛ لەڕێی ئەو کەناڵە جیهانییە، فیلمی دێکۆمێنتی مێژوویی، گەشتیاری و جەهانگەڕیی و هەروەها زنجیرە درامای ئێرانی بە پێنج زمانی کوردیی، پەشتوو، ئازەری، ئوردو و بۆسنیایی وەردەگێڕدرێن.

دەریاڤان تەنگسیریش لەو چاوپێکەوتنەدا، بەئاماژە بە جم و جۆڵی بەرفراوانی هیزی دەریایی ئێران لە ئاوە نیودەوڵەتییەکان پێی داگرت؛ هێزی دەریایی سپای پاسداران بە پاڵپشتیی توانای ناوخۆ، هەنگاوگەلی بەرزی ناوە لەئاراستەی بەهێزکرانی توانای بەرگریی وڵات لەهەمبەر هەڕەشەو گوڕەشەکاندا.