نیسان 04, 2024 13:30 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئێران: ڕۆژی جیهانیی قودس هێمای وەدەرنانی زایۆنییەکان لە خاکی فەلەستینە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی جیهانی قودسی بە وەبیرهێنەرەوەی نزیکبوونی سەرکەوتنی یەکجاریی خەڵکی فەلەستین بە سەر دەسدرێژکارانی زایۆنی و هێمایەک لە یەکدەنگی، یەکپارچەیی و یەکهەڵوێستیی ئۆمەتی ئیسلامی زانی لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی فەلەستین و وەدەرنانی داگیرکەران لە هەموو خاکی فەلەستین.

سەید ئیبراهیم ڕەیسی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆبوونەوەی "تریبوونی قودس"دا کە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی قودس بە بەشداریی ڕێبەران و کەسایەتییە سەرەکییەکانی بەرەی خۆڕاگری لە ڕێگای ڤیدیۆکۆنفرانسەوە بەڕێوەچوو، وتی: تەگبیری مێژوویی و زیرەکانەی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) بناغەدانەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە ناودێڕکردنی دواهەینیی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان وەکوو ڕۆژی جیهانیی قودس، هەنگاوێکی ورووژێنەر و یەکێتی خوڵقێنە بۆ بەردەوام بوونی هەوڵەکان لە پێناو زیندووڕاگرتنی ئارمانجی فەلەستین، بەهێزکردنی بەرەی خۆڕاگری و یەکێتی و یەکپارچەیی ئۆمەتی ئیسلامی.

ڕەیسی وتیشی: تا ئەو کاتەی قودسی پیرۆزکراو داگیرکرابێ، هەروا کە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران فەرمووی؛ هەموو ڕۆژێکی ساڵ هەر ڕۆژی قودسە؛ قودسی پیرۆز دڵی فەلەستینە و سەرانسەری ئەم خاکە داگیرکراوە هەر قودسە.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئەمڕۆکە خۆڕاگریی خەڵکی فەلەستین لە غەززە و خوێنی شەهیدانی خۆڕاگری دەسکەوتی باش و بەسوودی هەبووە، ڕاشکاوانە رایگەیاند: بە بەرەکەتی شەرەف، ئیمان و بوێریی فەلەستینییەکان لە باهۆزی ئەقسا، ئەمڕۆ بۆ هەموان دەرکەوتووە کە کۆشکە بەفرینەکەی زایۆنیزم، سستتر و لاوازتر لە ماڵی جاڵجاڵۆکەیە و هەموو جیهان خەریکە هاتنەدیی ئەم بەڵێنەی خوای گەورە دەبینێ. 

سەرپەیڤ