پشتڕاست کردنەوەی هێمنایەتی دامەزراوەکانی ناڤۆکی ئێران لە لایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکییەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i426697-پشتڕاست_کردنەوەی_هێمنایەتی_دامەزراوەکانی_ناڤۆکی_ئێران_لە_لایەن_ئاژانسی_نێودەوڵەتی_وزەی_ناڤۆکییەوە
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە بەیاننامەیەک دا زەبرکەوتن لە دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ئێرانی ڕەت کردەوە .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 20, 2024 06:45 Asia/Tehran

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە بەیاننامەیەک دا زەبرکەوتن لە دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ئێرانی ڕەت کردەوە .

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتگەلێک سەبارەت بە بیسترانی دەنگی تەقینەوە لە شاری ئیسفەهان لە ناوەڕاستی ئێران ، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی ئەمڕۆ هەینی لە بەیاننامەیەک دا  نووسی : ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی پشت ڕاستی دەکاتەوە کە هیچ چەشنە زەبروخەسارێک نەکەوتوەلە ناوەندەکانی ناڤۆکی ئێران.

هەرلەم حالەدا رافائل  گەرووسی بەڕێوەرەی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی پێداگری کرد کە دامەزراوەکانی ناڤۆکی  هیچکات نابێ لە تێکهەڵچوونە سەربازییەکان دا بکەونەبەر پەلامار.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەندێ سەرچاوەی ڕۆژاوایی و زایۆنیستی دوابەدوای ڕاپۆرتگەلێک سەبارەت بە بیسترانی دەنگی تەقینەوە لە شاری ئیسفەهان ئیدیعایان کرد کە ئەوە پەلاماری ئیسرائیل بووە .

بەم حاڵە کاربەدەستانی ئێرانی ڕایانگەیاند سیستمی بەرگری ئاسمانی ئێران لەبەر بینینی هەندێ  کەرەستە و وردە درۆن لە ئاسمان  لە دەورووبەری بنکەی ئاسمانی ئیسفەهان دەستیان کرد بە  تەقەکردن.