عێراقچی: هەڕەشەی ناڤۆکی زایۆنیستەکان هاوسەنگی ئاسایشی ناوچەکە دەگۆڕێ
سەید عەباس عێراقچی سکرتێری لیژنەی ستراتیژیکی پەیوەندیە دەرەکیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: هەڕەشەی ناڤۆکی زایۆنیستەکان هاوسەنگی ئاسایشی ناوچەکە دەگۆڕێ و لایەنەکانی دیکە ناچار دەکا کە بە دۆخی ناڤۆکی خۆیان دا بچنەوە.
سەید عەباس عێراقچی ئەمڕۆ یەکشەم لە پەنێلی "هاوسەنگی لەدوای هەڵمەتەکەی باهۆزی ئەقسا لەئاستی ناوچەیی" لە چوارچێوەی کۆڕێکی کەناڵی جەزیرە لە شاری دۆحەی قەتەر وێرای پێداگری لەسەر بنەما سەرەکیەکانی کۆماری ئیسلامی بەئاراستەی لایەنگری بەتەواوی لە گەل و خۆڕاگری فەلەستین پێداگری کرد کە ئێمە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی بە دەگەوەشاندن لە پرسی فەلەستین دەزانین.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بە پەرەسەندنی بارگرژی ناڤۆکی لەبەر هەڕەشە بەو جۆرە چەکە لە کەرتی غەزە پێداگری کرد کە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین پێویستەبسڕدرێتەوە لە چەکی ناڤۆکی و ڕژیمی زایۆنیستیش چەکی ناڤۆکی لێ بستێندرێ.