حوزه‌یران 11, 2024 10:14 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران جەنایەت وپەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەرکەرتی غەززەی بە پشتیوانی ولاگری هەمه لایەنەی ئەمریکا زانی .

" ناسرکەنعانی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ لە پرێس کۆنفرانسێکدا وتی: زیاتر لە هەشت مانگەکە جەنایه تی ڕژێمی زایۆنی لە دژی خەڵکی غەززە بە لاگری وپشتییوانی هەمە لایەنەی ئەمریکا لە ڕۆژی یه که مه وه  هەتا بەئەمڕۆ بەردەوامە وبەهەموو ڕەوش وشێوازێک لە تەنیشت ئەم ڕژێمە دا بووە وهیچ بەڵگە وشایەتێک کەنیشانەی ئەوە بێت کە ئەمریکا ئامادەی ئاگربڕه ،لەئارادانیە .

کەنعانی لە بارەی جەنایەتی زایۆنیەکان لە ئۆردۆگای نەسیرات"ی " کەرتی غەززە وتی: جەناتی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی لەم ئۆردۆگایە شەرمەزار دەکەین. لەم پەلامارەدا سەدان کەس لەشارومەندانی فەلەستینی شەهید بوونە کە ئەمە ئابڕوچونێکی گەورەیە بۆ ڕژێمی زایۆنی. وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی ئاگربڕلەغەززە وتی: زیاترلە هەشت مانگ لە جەنایەتی جەنگی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە تێدەپەڕێت وئەگەرتۆزقالێک ڕاست بێژی لە حکۆمەتی ئەمریکا دا بێت دەبێ ئیترهیچ جۆرە کەلووپەلی سەربازی بۆئەم ڕژێمە نەنێریت.

سەرپەیڤ