پێداگری ئێران لەسەر پشتیوانی جیهانی لە فەلەستینیەکان
وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جختی کرد لەسەر لاگری جیهانی لە نەتەوەی فەلەستین لە هەمبەر ڕژیمی زایونیستی .
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیجی خوویدا لە کەشی مەجازی نووسی بێ گومان هەرچی دڕندەکاری زایونیستەکان دژی فەلەستینیەکان پەرە بستێنێ لاگری نەتەوەکانی جیهان لە فەلەستینەیەکان ونەفرەت لە ڕژیمی ئاپارتایدی ئیسرائیل زورتر دەبێت. کەنعانی وتی یەمەنیە بەشەرەفەکان جارێکی دیکە نیشانیان دا کە هەوڵی شەرم هێنەری دەسەڵاتە بەد خوازانەکانی جیهان بۆ سەرپوش دانانی جەنایەتەکانی ڕژیمی زایونیستی لە غززە و دامەزراندنی ترس و توقان لە ناوچە و جیهان بۆ بەرگرتن لە لاگرانی نەتەوەی فەلەستین شکستی هێناوە .
ڕژیمی منداڵکوژی ئیسرائیل لە حەوتی ئوکتوبری 2023 بە لاگری هەمە لایەنەی وڵاتانی ڕوژئاوایی کوشتارێکی بەربڵاوی لە کەرتی غەززە و لێواری ڕوژئاوا وەڕێ خستووە و بێ دەنگەیی کومەڵگای جیهانی و دامەزراوەکانی مافی مڕوڤ لە هەمبەر جەنایەتەکانی ڕژیمی زایونی بووەتە هوی درێژەی کوشتاری ژنان و منداڵانی فەلەستینی .