ته‌مووز 25, 2024 15:11 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وێڕای ئیدانە کردنی بڵاو بوونەوەی ڕاپۆرتی درۆ و ناڕاستی جاوید رەحمان پەیامنێری پێشووی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ وتی : کاربەدەستانی نەتەوەیەکگرتووەکان بەتایبەت نووسینگەی کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤ بەرپرسایەتی یاسایی نییە کە پێش بە کەڵک وەرگرتنی ناڕەوا و ئامادەکردنی بوار بو پێ وشوێن گرتنی ئامانجی دوژمنانەی تاکەکەسی و یان تاقمێک بە دژی ڵاتان بێت و ئێران مافی یاسایی خۆی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر ئەم ڕەوتە هەڵەیە دەپارێزێ.

ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ بڵاو کرانەوەی ڕاپۆرتی درۆی جاوید ڕەحمان  پەیامنێری پێشووی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی بە توندی ئیدانە کرد و ئەوە ی بە هەوڵی دوژمنانی  ئێران بۆ خەوشاندنی کۆماری ئیسلامیی ئێران زانی و وتی : ئەم پەیامنێرەی پێشوو بە پشت بەستن بە پۆستی نێودەوڵەتی و لە درێژەش دا خزمەت کردنی بە تاقمۆکەی تیرۆریستی مونافقین لە دوایین ڕۆژانی کارەکەی دا ، ئامانجەکانی ئەم تاقمە تیرۆریستییەی پێ و شوێن گرتووە و ئاشکرایە کە ئیدیعاکانی بەدەر لە یاسابووە و بەتەواوی ڕەت کراوەیە.

ناوبراو لە درێژەدا وتیشی : دوژمنانی گەلی ئێران کە لە ڕێگەی تیرۆریزم، دنەدانی بایکۆتی ئابووری زاڵمانە و هەوڵەکانی دیکە نەیانتوانی گەلی ئێران بە چۆک دابێنن، ئەمڕوش بە کەڵک وەرگرتن لە دامەزراوەکانی نێودەوڵەتی و  ساختەکاری ناتوانن  پێشینەی ڕەشی دزە مرۆییانە و تیرۆریستی خۆیان بسڕنەوە.

ئەزموونەکانی چەند دەیەی ڕابردوو بە ئاشکرایی دەری دەخەن کە دوژمنانی گەلی ئێران ڕیسوا و زەلیل بوونە و پێشکەوتنی سەربەرزانەی گەلی ئێران  بەهێزەوە  بەردەوامە.

سەرپەیڤ