ڕاگەیێندراوی تازەی سپای پاسداران سەبارەت بە ترۆری شەهید"ئیسماعیل هەنیە"
سپا: زایۆنیستەکان لەگەڵ وەڵامی قورس و سەختی ئێران ڕووبەڕوو دەبنەوە
دەقی ئەو ڕاگەیێندراوە بەم شێوەیە:
بسم الله الرحمن الرحیم
"مِنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ فَمِنْهُمْ مَنْ قَضَىٰ نَحْبَهُ وَمِنْهُمْ مَنْ يَنْتَظِرُ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا"
هەربەوجۆرەی کە بە ئاگاداریی خەڵکی بەشەرەف و خودان ڕێزی ئێرانی ئیسلامی و چین و توێژەکانی ئۆممەتی ئیسلامی و خەباتگێڕانی بەرەی پڕشانازیی خۆڕاگریی، راگەیێندرا، لە یەکەم سات و کاتەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی١٠ی گەلاوێژی١٤٠٣ی هەتاویی، خەباتگێڕی بلیمەت "جەنابی دوکتور ئیسماعیل هەنیە" سەرۆکی خۆشەویستی مەکتەب سیاسیی حەماس و یەک لە پاسەوانە ئازاکانی بەڕێزیان لە هەوڵێکی ترۆریستیی رژیمی ترسنۆک و جەنایەتکاری زایۆنیستی، لە شوێنی مانەوەیان لەتاران شەهید کران.
شەهید هەنیە یەک لەو کەسایەتییە بلیمەتانە بوو کە لەلایەن مەجلیسی خودان ڕێزی شۆرای ئیسلامییەوە بۆ بەشداریی لە "ڕێوڕەسمی تەحلیف و سوێندخواردنی چواردەیەمین سەرۆک کۆماریی ئیسلامی ئێران" بانگهێشت کرابوو.
جێی ئاماژەیە ناوبراو لەچەند ساڵی ڕابردووداو بەتایبەت پاش هەڵمەتە مێژووییەکەی "باهۆزی ئەقسا" چەندین جار سەردانی وڵاتی ئێرانی کردبوو.ئەو تاوانە دەریخست کە باندی جەنایەتکار، بکوژ و ترۆریستی زایۆنیستی بێ گوێدانە یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان بەمەبەستی شاردنەوەی شکستهێنانە سەرشۆڕانەکانی نۆ مانگ شەڕ لە غەززە کە کۆمەڵکوژیی و ژینۆسایدی دەیان هەزار ژن، پیاو و منداڵی فەلەستینی لێکەوتووەتەوە، لە ئەنجامدانی هیچ کردەیەکی تاوانکارانەو دڕندانە درێخی ناکا.بێگومان ئەو تاوانکارییەی رژیمی زایۆنی بەرەوڕووی وەڵامی گورچگبڕ و سەختی بەرەی بەهێز و مەزنی خۆڕاگریی بەتایبەت ئێرانی ئیسلامی دەبێتەوەو بەرەکەتەکانی خەبات و تێکۆشانی شەهیدی قودس- دوکتور ئیسماعیل هەنیە- لە بەرەڤانیکردن لە ئارمانج و مافەکانی گەلی فەلەستین، یارمەتیدەریان دەبێ.
وێڕای شەرمەزارکرانی توندی ئەو کردە دڕندانەو تاوانکارانە و سەرەخۆشی و پیرۆزبایی بەبۆنەی شەهیدبوونی سەرداری پلەبەری حەماس و خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین و پاسەوانە ئازاکەی، خەڵکی پێزان و شۆڕشگێری ئێران لەگشت بەرنامەکانی هاوپێوەند بە ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی پاکی شەهیدانی خودان ڕێز لەلایەن "شۆرای هاواهەنگیی تەبلیغاتی ئیسلامی"ی ئاگادار دەکرێنەوە.