ئێران چوونی سوکایەتی کارانەی زایۆنیەکان بۆ ناو مزگەوتی ئەقسای شەرمەزارکرد
وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە ی ئیران کاروکردەی دەستدرێژکارانەی دوو وەزیری کابینەی ڕژێمی ساختەی ئیسرائیل وکۆمەڵێک لە شارۆچکە نشینانی زایۆنی لە چوونی سوکایەتی پێکەرانە بۆ ناو مزگەوتی ئەقسای بە توندی شەرمەزارکرد.
ناسر کەنعانی ئەم جۆرە کاروکردەوە ورۆژێنەرانەیان نمونەیەکی ئاشکرای تر لە ئیرادەی زایۆنیەکان لەپەرەی ئاڵوزی وناهێوری لەناوچە زانی.
وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە هەروەها ئەم کاروکردەوە شەڕاشویانەی نیشاندەری ئەم ڕاستیە حاشاهەڵنەگرە زانی کە سەرۆکانی ڕژێمی زایۆنی بەنیازن بە ناڕەحەت کردنی هەست وئیحساسی ئاینی خەڵکی موسوڵمانی فەلەستین وجیهانی ئیسلام ، ئاگری شەڕنانەوەکانی خۆیان زۆرتر بکەن.
ناوبراو ڕوولە ئەمریکا وبڕیک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی پشتیوانی جەنایەتکارانی زایۆنی وتی کە ئەگەر لە ئیدعا وبانگەشەی خۆ لەمەڕ نیگەرانی لە ئاسایشت وسەقامی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا ڕاست بێژن ، هەرچی خیراتر ڕژێمی جەنایەتکاری زایۆنی کۆنترۆڵ بکەن وبە بەرەکۆژی لە کەرتی غەززە وشەڕاشویی نانەوەی ئەم ڕژێمە سەرهەڵداوە لە فەلەستین ولە ئاستی ناوچە کۆتایی بدەن .