دیداری سەرۆک وەزیرانی قەتەر لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران
سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە تاران چاوی کەوت بە وەزیری دەرەوەی ئێران.
"محەممەد بن عەبدوڕەحمان ئالی سانی" سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر کە بەمەبەستی دیدار و وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی سەردانی تارانی کردووە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چاوی کەوت بە "عەبباس عێراقچی" وەزیری دەرەوەی ئێران.
وەزیری دەرەوەی قەتەر لە سەفەری بۆ تاران هەروەها لەگەڵ "مەسعود پزشکیان" سەرۆک کۆماری ئێرانیش دیدار و وتووێژ دەکا.
بەرلەوە، باڵوێزی پێشووی ئێران لە دۆحەی ڕایگەیاندبوو کە سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، لە گەشتی بۆ ئێران، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەمان دیدار و وتووێژی دەبێ.
"حەمید دێهقانی" باڵوێزی پێشووی ئێران لە قەتەر دوێنێ رایگەیاند: شێخ محەممەد بن عەبدوڕەحمان ئالی سانی، سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر لەو سەفەرەدا جگە لە بابەتی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان، سەبارەت بە پرسی غەززەو بەرنامەی ناڤۆکیی ئێرانش، وتووێژ دەکا.