کەنعانی : ئەگەر بۆ مرۆڤایەتی بایەخ دادەنێن، ئێستاکە کاتی هەنگاو هەڵگرتنە و سبەینێ درەنگە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i430839-کەنعانی_ئەگەر_بۆ_مرۆڤایەتی_بایەخ_دادەنێن_ئێستاکە_کاتی_هەنگاو_هەڵگرتنە_و_سبەینێ_درەنگە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە بە دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایونیستی بە سەرکردایەتی بنیامین نتانیاهۆ دژی خەڵکی غەززە وتی : بانگەشەکارانی بەرگری لە مافی مڕۆڤ ئەگەر بۆ مڕۆڤایەتی و گیانی مڕۆڤەکان بایە خ دادەنێن ئێستاکە کاتی هەنگاو هەڵگرتنە و سبەینێ درەنگە .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 03, 2024 05:53 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە بە دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایونیستی بە سەرکردایەتی بنیامین نتانیاهۆ دژی خەڵکی غەززە وتی : بانگەشەکارانی بەرگری لە مافی مڕۆڤ ئەگەر بۆ مڕۆڤایەتی و گیانی مڕۆڤەکان بایە خ دادەنێن ئێستاکە کاتی هەنگاو هەڵگرتنە و سبەینێ درەنگە .

ناسر کەنعانی لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کومەڵایەتی  نووسی : نزیکەی هەشت دەیە دوای دادگای نورنبرگ ، مێژوو دووبارە  شایەتی  دەرکەوتنی هیتلێرێکی دیکەیە .دڕندەکارێک کە ژینوساید کردن و قەڵاچۆ کردنی بێ بەزەییانەی ژنان و منداڵانی بێ دەرەتانی فەلەستینی لە سای  بە دەنگە لێکردنی کومەڵگای جیهانی بە توندی و بێ ڕەحمانە درێژەی پێی ئەدات .

ناوبراو وتیشی  بانگەشەکارانی داکوکی  لە مافی مڕوڤ ئەگەر گیانی مڕوڤەکان  بەلاتانەوە بایخی هەیە ئێستا کاتی هەنگاو هەڵگرتنە و سبەینێ  درەنگە . کەنعانی  جەختی کرد : کۆمەڵگای مرۆڤایەتی  زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە  پێویستی بە مروڤایەتی و دادخوازی و خوازیاری دادگاییکرانی جەنایەتکارانی  زایونیستیە .