حەوتەمین کۆبوونەوەی هاریکاریی ئابووریی پارێزگە سەرسنورییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و تورکیا
حەوتەمین کۆبوونەوەی هاریکاریی ئابووریی پارێزگا سەرسنوورییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئیران و تورکیا بە بەشداریی والییەکانی چوار پارێزگای تورکیا و پارێزگاری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا بە میواندارێتیی ورمێ لە ماوەی دوو ڕۆژدا بەڕێوەچوو.
لە حەوتەمین کۆبوونەوەی هاریکاریی ئابووریی هاوبەشدا، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە کۆماری ئیسلامیی ئیرانەوە و پارێزگا سەرسنوورییەکانی تورکیا بریتی لە وان، ئیغدیر، ئاگری و هەکاری ، ئەمڕۆ هەینی دو لایەن پاش بەڕێوەچوونی کۆمسیۆن لە سێ بواری پسپۆڕیی کۆمسیۆنیی ئابووری و بازرگانی، "زانستی، کلتووری، گەشتیاری و پیشە دەستییەکان" و گواستنەوە و ترانزیت، تەبایی نامەیەکیان واژۆ کرد کە ٢٥ بڕگەی لە سێ گۆڕەپانی جیاوازدا دەگرتەوە.
محەممەد سادق موعتەمدیان پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە لایەن ئێرانەوە و "عەلی چەلیک" والی هەکاری لە لایەن تورکیاوە واژۆکەرانی ئەم ڕێککەوتننامەیە بوون. پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا ڕایگەیاندووە کە بڕگە سەرەکییەکانی ئەم ڕێککەوتننامە گرینگە بەمزووانە لە میدیاکاندا ڕادەگەیەنرێن.