تشرینی یه‌که‌م 26, 2024 08:42 Asia/Tehran
  • بەربەرەکانێ وپیوشوێن گرتنی پەدافەندی ئاسمانی لەگەڵ پەلاماری ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ناوچەگەلێک لە ناوەندە سەربازیەکان

پێوەندی گشتیی قەرارگەی پەدافەندی ئاسمانی وڵات لە ئاگاداری نامەیەکدا ڕایگەیاند: سیستمی یەکپارچەی پەدافەندی ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچەگەلێک لە ناوەندە سەربازیەکان لە پارێزگەکانی تاران ، خوزستان وئیلامی پیوشوێن گرت و سەرکەوتووانە بەرنگاری کرد

لە ئاگاداری نامەی پێوەندی گشتیی پەدافەندنی ئاسمانی وڵاتدا هاتووە: بە ئاگاداری خەڵکی عەزیز وشەریفی ئێران دەگەیەنین بە پێی هۆشداری دانەکانی پێشووی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕژێمی جەنایەتکار ونایاسایی زایۆنیستی لەمەڕ دووری کردن وخۆبواردن لە هەرجۆرە کاروکردەی شەڕاشویانە ، ئەم ڕژێمە ساختەیە بەیانی ئەمڕۆ لە کردەوەیەکی ئاڵوزکاوانە دا ناوچەگەلێک لە ناوەندە سەربازیەکان لە پارێزگاکانی تاران ، خوزستان وئیلامی داوەتە بەر دەسڕێژ کە وێڕای پێوشوین گرتن وبەربەرەکانێ سەرکەوتووانە لەلایەن سیستمی یەکپارچەی پەدافەندنی ئاسمانی ئەم وڵاتە لەگەڵ ئەم کارە دەسدرێژکارانەیە، زیان وخەساری کەم دراوە لە برێک لە ناوچەکان کە بوعدوڕەهەندی ڕووداوەکە خەرێکە لێک ئەدرێتەوە.لەدرێژەی ئەم ئاگاداری نامەیەدا هاتووە: لەم پێناوەدا وێڕای بانگهێشت لە خەڵک بۆپاڕاستنی ئارامش وئەهوەنی ویەکگرتووی ویەکبوون داوادەکەین هەواڵەکانی هاوپێوەند بە م ڕووداوە لە میدیا نیشتمانیەکانەوە پێوشوێن بگرن وهیچ گوێ نەدەنە شایعە ودەنگۆی دۆژمن.

 

سەرپەیڤ