گەورە کردنەوەی ھێرشە ئاسمانییەکەی سەر ئێران لە لایەن میدیاکانی ڕژێمی زایونییەوە
ڕژێمی زایونی لە کاتێکدا بانگەشەی ھێرشی سەر ٢٠ شوێنی ئێران دەکات کە قەبارەی ئۆپراسیۆنە میدیاییەکانی زۆر گەورەترن لەو ھێرشە سەربازییەی.
بەشی پێوەندییە گشتییەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی کرد: ئەمڕۆ (شەممە) ڕژێمی زایونی لە چالاکییەکی ئاڵۆزی چێکەردا هێرشی کردە سەر ناوەندە سەربازییەکانی پارێزگاکانی تاران، خوزستان و ئیلام و سیستمی بەرگریی ئاسمانیی یەکگرتووی ئێرانیش توانی وێڕای شوێنگرتن، بەربەرەکانێیەکی سەرکەوتووی لە ھەمبەر ئەم ھەنگاوە دەستدرێژکارانەیەی ڕژێمی زایۆنی دا ھەبێت. ئەمەو لە لایەکی دیکەوە ڕژێمی زایونی بانگەشەی ئەوەی کردووە کە گوایە لە ھێرشەکەی بەیانیی ڕۆژی شەممە بیست شوێنی لە ئێران دا کردووەتە ئامانج. ئەمەش بانگەشەیەکە کە ھەتا ئێستا ھیچ نیشانەیەکی لێ بەدی ناکرێت.
هاوکات زۆرێک لە زایۆنییەکان وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بە ھەڵمەتەکانی ئێرانیان بە زۆر لاواز و نائومێدکەر لێک داوەتەوە. لەوانە «یائیر لاپید» سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل، وێڕای ڕەخنە گرتن لە بەرتەسک بوونی هێرشەکەی سوپای تیرۆری ڕژێمی ئیسرائیل بۆ سەر ھێندێک ئامانج لە ئێران دا، وتیشی: بڕیاری هێرش نەکردنە سەر ئامانجە ستراتیژی و ئابوورییەکانی ئێران هەڵە بوو.
ڕژێمی زایۆنی لە کاتێکدا پەلەقاژەی بە گەورە نواندنی هێرشە بەرتەسک و شکست خواردووەکەی بۆ سەر ئێران دەکات کە زۆرێک لە شرۆڤەکاران لەو باوەڕەدان کە هێرشەکەی بەیانیی ڕۆژی شەممە شیاوی ھەڵسەنگاندن لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی «وەعدەی سادقی ٢»ی ئێران نییە.
ئۆپەراسیۆنێک کە تیایدا لانیکەم ١٨٠ موشەکی باڵیستیک ئاراستەی ئامانجە سەربازی و ئەمنییەکانی ئیسرائیل کران و بەگوێرەی ڕاگەیاندنی واشێنگتۆن پۆست لانیکەم ٢٠ موشەک بەر بنکەی ئاسمانیی «نەڤاتیم» سێ موشەکی دیکەش بەر بنکەی «تەل نۆف» لە ناوەڕاستی سەرزەوییە داگیرکراوەکانی ژێر دەستەڵاتی ڕژێمی زایۆنی کەوتووە.
بە پێی دان پیادانانی خودی «بنیامین ناتانیاهۆ»ی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایونی، ھەڵمەتی «وەعدەی سادقی دوو»ی ئێران، لە ڕیزی گەورەترین هێرشەکانە کە لە مێژووی ئیسرائیل دا کرابێتە سەر ئەم ڕژێمەو لە ئەنجامی دا سەدان موشەکی تێ گیران.
ھەڵبەت بەشێک لە شارۆچکەنشینان و ڕۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتیی سەقامگرتووی سەرزەوییە داگیرکراوەکانی ژێر دەستەڵاتی ڕژێمی زایونی، وێنەی ئەو قەبارە زۆرەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی دژ بە ئیسرائیلیان تۆمار کرد و بڵاویان کردەوە، کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی زایونییەوە کەوتنە بەر پەیگەڕو حوکمیان بۆ دەرکرا.