قسە بوێرانەکانی هاوژینی شەهید حەمزە جەهاندیدە لە ڕێ و ڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی ئەم شەهیدەدا
هاوژینی شەهید جەهاندیدە لە ڕێ و ڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی ئەم شەهیدە قارەمانەدا وتی: بە دڵ و گیان شەهید بوونی هاوژینی ئازیزم جەناب سەرگورد حەمزە جەهاندیدە لە ڕێگای ئارمانجەکانی ڕێبەری ئازیزم لە هەموو خەڵک و هاونیشتمانییانم پیرۆزبایی دەکەم.
وەکوو هاوینی شەهید حەمزە جەهاندیدە قسەکانم بە ڕستەیەک لە ڕێبەرمان دەست پێ دەکەم؛ هەڵوێستی ئێمە بەرامبەر بە ڕژێمی ساختەی زایۆنی، هەمان هەڵوێستی جارانە، ئەوەی کە ئەم ڕژێمە وەک لوویەکی شیرپەنجەیی دەبێ ڕیشەکەن بکرێ.
بە دڵ و گیان شەهید بوونی هاوژینی ئازیزم جەناب سەرگورد حەمزە جەهاندیدە لە ڕێگای ئارمانجەکانی ڕێبەری ئازیزم لە هەموو خەڵک و هاونیشتمانییانم پیرۆزبایی دەکەم.
دوژمنانی ئێرانی ئیسلامی بزانن و ئاگادار بن بێتوو ڕێبەرم ئەمر بکات، کۆرپە ٣ مانگە و منداڵە ٧ ساڵەکەیشم بۆ پاراستنی ئیسلام و خاکی ئێرانم دەخەمە بەر مووشەکی دوژمنان.
حاکمانی ڕژێمی زایۆنی بزانن گەرچی حەمزەی من شەهید بووە، بەڵام ئەم بێشەڵانە پڕە لە شێری وەک حەمزە کە گیانیان فیدای ئیمام خامەنەیی دەکەن.
با نەتانیاهووی چەپەڵ بزانێ من چاوەڕێی گەڕانەوەی تەرمەکەیشی نەبووم. لەبەر ئەوەی ئیتر چاوم لە شوێن ئەو خەڵاتەی نەبوو کە پێشکەشی ڕێگای ئیمامەکەمم کردووە.
بنچینە و کۆڵەکەی ئەم نیزامە ئەوندە بتەوە کە وەها ڕووداوگەلێک هیچ کاریگەرییەک دانانێە سەر ویست و ورەی گەلی ئێران. ئینشائەڵا هیوامان بەوەیە کە بە ئیمامەتی حەزرەتی ئایەتووڵا خامەنەیی لە مزگەوتی ئەقسادا نوێژ بخوێنین.