سنووری هاوبەش لەگەڵ هەرێم گرینگترین پوتانسییەلە بۆ گەشەی بانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i433032-سنووری_هاوبەش_لەگەڵ_هەرێم_گرینگترین_پوتانسییەلە_بۆ_گەشەی_بانە
پارێزگاری کوردستان وتی: گرینگترین پوتانسییەلی شاری بانە بۆ گەشەپێدرانی، سنووری هاوبەشییەتی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کە دەبێ لە هەموو توانا و پوتانسییەلی یاسایی و دەسەڵاتێک کە پارێزگای کوردستان هەیەتی بۆ گەشەپێدان و ڕێکخستنی سنوورەکان کەڵکوەربگرین.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 17, 2024 14:11 Asia/Tehran
  • سنووری هاوبەش لەگەڵ هەرێم گرینگترین پوتانسییەلە بۆ گەشەی بانە

پارێزگاری کوردستان وتی: گرینگترین پوتانسییەلی شاری بانە بۆ گەشەپێدرانی، سنووری هاوبەشییەتی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کە دەبێ لە هەموو توانا و پوتانسییەلی یاسایی و دەسەڵاتێک کە پارێزگای کوردستان هەیەتی بۆ گەشەپێدان و ڕێکخستنی سنوورەکان کەڵکوەربگرین.

ئارەش لهۆنی ڕۆژی شەممە لە بانە ڕایگەیاند: بانە وەکوو یەکێک لە شارە سنوورییەکان خاوەنی پوتانسییەلێکی زۆر باشە لە بواری بازرگانیی سنووری و گەشتیاریدا و دەبێ گەشەی بازرگانیی سنووری لە ئەولەوییەتەکانی بەرنامەی کاریی فەرمانداری بانە بێت.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: دەبێ ڕێگایەک هەڵبژێرین کە هەموو خەڵک و سنوورنشینان لە سوود و تایبەتمەندییەکانی سنوور کەڵک وەربگرن و سوود و تایبەتمەندییەکانی سنوورەکان نابێت بەس بۆ چەند کەسی تایبەت بێت.

لهۆنی بە ئاماژە بەوەی کە بۆ گەشەپێدانی پێوەندیی بازرگانی لەگەڵ هەرێم بەرنامەی تایبەتی هەیە، وتیشی: سەفەری سەرۆک کۆمار پزشکیان بۆ عێراق و هەرێم دەستکەوتی زۆری هەبوو کە هیوادارین لە توانا و پوتانسییەلەکانی هەرێم بۆ گەشەپێدانی بازرگانی کەڵکوەربگرین.