پێداگریی لەسەر کاردانەوەی ئێران بە زایۆنییەکان لە سات و شێوازی شیاودا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i433109-پێداگریی_لەسەر_کاردانەوەی_ئێران_بە_زایۆنییەکان_لە_سات_و_شێوازی_شیاودا
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە پەلاماری ئەمدواییەی ڕژێمی ئیسراییل بۆ سەر ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران سوورە لە سەر مافی ڕەوای خۆی بۆ کاردانەوە و لە کاتی خۆیدا و بەو شێوەی کە پێویستە، وەڵامی ئەم پەلامارە دەداتەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 19, 2024 15:55 Asia/Tehran
  • پێداگریی لەسەر کاردانەوەی ئێران بە زایۆنییەکان لە سات و شێوازی شیاودا

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە پەلاماری ئەمدواییەی ڕژێمی ئیسراییل بۆ سەر ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران سوورە لە سەر مافی ڕەوای خۆی بۆ کاردانەوە و لە کاتی خۆیدا و بەو شێوەی کە پێویستە، وەڵامی ئەم پەلامارە دەداتەوە.

«سەیدعەباس عەراقچی» لە کۆڕی فەرماندەران و فەرمانبەرانی ئەرکانی فەرماندەرێتیی گشتیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیدا وتی: ئێران بە شێوەی فەرمی بە کۆمەڵگای جیهانیی ڕاگەیاندووە کە دەسدرێژیی ئەمدواییەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئێران، پەلامارێکی تازەیە کە پێویستی بە کاردانەوەیە. ناوبراو بە ئاماژە بە کاتی جێبەجێکرانی ئۆپەراسیۆنی "وەعدی سادقی ٣" وتیشی: لە ماوەی ١٢ مانگی رابروودا بەتایبەت، ئێران گەلێک زیرەکانە و بە ئاوەمەندیی تەواوەوە جوڵاوەتەوە و بڕیاری بە پەلە و لە ڕووی تووڕەییەوە نەداوە؛ بۆ "وەعدی سادقی ٣"یش هەر وا دەبێ.

سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئەوەی پێش دەگرێ بە دەسپێبوونی شەڕ، ئامادەیی بۆ شەڕە، وتیشی: گەلێک گرینگە کە ئێمە لە ڕەوشی جەنگیدا هێزمەندانە و بە توانایەکی بان خۆڕاگری بکەین.