دیداری سەرۆک کۆماری ئێران وسەرۆک وەزیرانی عێراق
سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ لەگەڵ موحەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دیدار و وتوویژیان کرد.
لەم دیدارەدا هەردوولا سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ئێران و عێراق و هەروەها پرسەکانی ناوچەیی و بەتایبەت بەەرنگاربوونەوەی تاقمە تیرۆریستییەکان و پێشهاتەکانی سووریایان تاوتوێ کرد. سەرۆک کوماری ئێران و سه روک وه زیرانی عێراق پاشان لە پرێس کونفڕانسێکی هاوبەشدا ئامادە بوون .
سەرۆک کوماری ئێران پەیوەندی لە گەڵ عێراقی بە ئیستراتژی زانی و وتی هەر دوو وڵات ئیرادەیەکی بەرزیان هەیە بۆ هاوکاری کردن لە هەموو بوارەکاندا سەرۆک کوماری ئێران هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە هەردوو وڵات نیگەرانیی هاوبەشیان هەیە سەبارەت بە سوریا و وتیشی ، سەقامگیری و ئاسایشی سوریا، پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا، ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تاقمە تیرۆریستییەکان، پێویستی کشانەوەی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچە داگیرکراوەکان و گرنگیدان بە هەست و سۆزی ئایینی، بە تایبەت لە پرسی خاکی پیرۆزی شیعەکاندا، یەکێک لەو نیگەرانیانەیە.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش لەو پرێس کونفڕانسەدا پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێرانی بە ئەرێنی زانی و جەختی لەسەر بەردەوامیی هاوکارییە ئابوورییەکان لەگەڵ تاران کرد . سەرۆک وەزیرانی عێراقیش ڕایگەیاند، تاکە ڕێگە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە، دیاریکردنی مافی چارەنووسە لەلایەن گەلی فەلەستین و جەختیشی کرد لەسەر پشتیوانی عێراق لە درێژەی ئاگربڕ لە غەزە .