سەلامی: بەم نزیکانە پەردە لەسەر شارە مووشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران لادەدرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i434781-سەلامی_بەم_نزیکانە_پەردە_لەسەر_شارە_مووشەکی_و_فڕۆکە_بێفڕۆکەوانەکانی_ئێران_لادەدرێت
فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەمڕۆ گەیشتوینەتە هێزمەندی و تواناییەکی باڵا لە بوارەکانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دا ، وتی: بەم زووانە شارەکانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پەردەیان لەسەر لادەدرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 10, 2025 14:38 Asia/Tehran
  • سەلامی: بەم نزیکانە پەردە لەسەر شارە مووشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران لادەدرێت

فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەمڕۆ گەیشتوینەتە هێزمەندی و تواناییەکی باڵا لە بوارەکانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دا ، وتی: بەم زووانە شارەکانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پەردەیان لەسەر لادەدرێت.

 سەردار سەرلەشکەر  سەلامی وتی ئەمڕۆ ئێمە بەهێزترینین  چونکە ئەو تەکنەلۆژیایەمان بەدەستهێناوە کە ئامانجەکانی هەزاران کیلۆمەتر لە دوورەوە بە کەڵکوەرگرتن لە زیرەکی دەستکرد  دەپێکێت . ئێمە  هەروا   ئاسایشی ئابووری و وزەی جیهان بەڕێوە دەبەین و لانیکەم بەشێکی بەرچاوی ئابووری و وزەی جیهانمان لە دەست دایە . فەرماندەی سپای پاسداران ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ لە بوارەکانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ژێردەریاییدا دەسەڵاتێکی  گەورە و قوڵمان  بەدەست هێناوە و هیچ کەم و کورتییەکمان نییە و دەشڵێت: "بەم زووانە شارەکانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پەردەیان لەسەر لادەدرێت و هەمووان  هێزمەندی و شکۆی    دەسەڵات و توانایی  نەبینراوی دەسەڵاتی ئێران دە ببینن”. فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران بە ئاماژەدان بەوەی کە زلهێزە خۆبەزلزانەکان هەر خاکێکی ئیسلامی کە  بچنە ناویەوە ، لەناو دەبەن و دەیڕوخێنن، جەختی لەوە کردەوە: "دەبێت موسڵمانانی ناوچەکە وریا و هوشیار  بن لە بەرامبەر دوژمناندا